دەقی بروسکەیەکی نەوشیروان مستەفا لە رۆژی رزگارکردنی کەرکوکدا
12:55 - 20/03/2023
223 جار خوێندراوەتەوە
"زهمهن"
نەوشیروان مستەفا ئهندازیاری راپهرینی ساڵی 1991ی باشوری كوردستان، لە رۆژی رزگارکردنی شاری کەرکوک لە (20/3/1991) لە بروسکەیەکدا پەیامێک ئاڕاستەی جەماوەری شاری کەرکوک دەکات و داوا دەکات بە یەکگرتن و وریاییەوە پارێزگاری ئەو سەرکەوتنە بکەن.
دەقی بروسکەکە:
بە بۆنەی ئازادکردنی کەرکوکەوە لە ٢٠-٣-١٩٩١
لە نەوشیروان مستەفاوە
بۆ جەماوەری گەلی کوردی قارەمان
بە بۆنەی ڕزگارکردنی شاری داگیرکراوی کەرکوکەوە لە دەسەڵاتی پیسی بەعس، پیرۆزبایی لە گەلی کوردو هەموو نەتەوەی کورد ئەکەم کە ڕۆژێ بەر لە نەورۆز هێزی پێشمەرگەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و چەکدارە شۆڕشگێرەکان و جەماوەری ڕاپەڕیوی کورد، پشت ئەستور بە یارمەتی خوای گەورەو لێبرانی ڕۆڵەکانی میللەتەکەمان توانی شاری پیرۆزی کەرکوک لە دەسەڵاتی پیسی بەعس ڕزگار بکەن بەم بۆنەیەوە کە ڕۆژێکی مێژوویی و تاجی سەرکەوتنی کردە سەری ڕاپەڕینی گەلی کورد لە عێراق دا، داوا لە میلەتەکەمان ئەکەین کە بەیەکگرتن و یەکێتی ڕیزەکانی و بە ووریایی و هوشیاری پارێزگاری ئەم سەرکەوتنە بکەن.