محەمەد سودانی ڕەخنە لە وەزیرەكانی دەگرێت
08:45 - 28/02/2023
98 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن
محەمەد سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رەخنە لە وەزیرەکانی کابینەکەی دەگرێت و دەڵێت: هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له وه‌زیره‌كان نابینم.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران، رایگەیاند: ئه‌و كاته‌ی وه‌زیر له په‌رله‌مان متمانه‌ی پێده‌به‌خشرێت، نابێت په‌یوه‌ندی به هیچ هێزێكی سیاسییه‌وه بمێنێت و دوپاتیشیکردەوە هه‌ر وه‌زیرێك فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی لەسەرە، من پشتیوانی دەکەم.
سودانی، رەخنەی لە وەزیرەکان گرت بەوەی هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له نابینێت و وتی "هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له وه‌زیره‌كان نابینم، ده‌بێت وه‌زیر، به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی خه‌ڵك بكه‌ن".
دەشڵێت: پێویستە وه‌زیر و به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی خه‌ڵك بكه‌ن.
سودانی بە پێویستی دەزانێت ته‌واوی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهاته‌ی خانه‌نشینان جێبه‌جێ بكرێن، چونە ئەوانە خزمەتی زۆری عێراقیان کردوە.
له‌باره‌ی پرسی بێكاری و خزمه‌تگوزاری، سودانی وتی: "چاره‌سه‌ری بێكاری، هه‌ژاری، خزمه‌تگوزاری، بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی ئابووری، له ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی حكومه‌تی عێراقه".