چۆن بە بەرنامەی خەوتنێکی رێک و گونجاو پارێزگاری لە دڵت دەکەیت؟؟
11:44 - 17/02/2023
572 جار خوێندراوەتەوە
تهندروستی زهمهن
توێژینەوەیەکی نوێ جەخت لەو
راستیە دەکاتەوە کە ئەوەی پزیشکان بەردەوام بە ئامۆژگاری دەیڵێن؛ خەوتن و هەستان
لە خەو رۆژانە لە کاتی دیاریکراو و رێکدا سوودی زۆری بۆ تەندروستیەکی باش هەیە.
ئامۆژگاری تاقیکراوەو راست
هەن پزیشکانی بواری ئاریشەی تەندروستی دەروونی دەیدەن بۆ بەگژداچونەوەی خەوزراندن
و کەمخەوی وەک؛ دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی کحول لە دوای ئێواران!
دوای عەسران قاوە مەخۆرەوە.. مەخزێرە نێو جێگەی
خەوتنتەوە پێش کاتی خەوتن..
توخوا کاتی خەوتنەکانت با رێک وپێک و گونجاو بێت !
هەڵبەزین و دابەزینی کاتی
لەخەوهەستان وەک؛ رۆژانی دەوام کاتژمێر حەوت و نیوی بەیانی بەخەربیت و هەینی و
شەممانیش تا دوای نیوەرۆ خەوتبیت! ئەمە
کاتژمێری بایۆلۆژی ناوەکی ناولەشمان تەواو دەشێوێنێت، ئەمەش لەلایەن شارەزایانی بوارەکەوە
بە (سەقەتی تیسکەنەی سۆشیال “social jet lag”)نێو دەبەن هەر وەک د.ئابۆت شارەزای بواری تەندروستی خەوتن لە
کۆلێژی پزیشکی نۆرس وێست- ئەمریکاوە دەشڵێت '' هەر وەک چۆن زۆنی جیاوازی نێوان
وڵاتان بۆ کات لە سەفەردا ئیقاعی کاتژمێری بایۆلۆژی ناوەکیمان تێکدەدات و خەو و
میزاجمان دەشێوێنێت !؟ بەهەمان شێوە رۆیشتنە نێو جێگا بۆ خەوتن لە کاتی زۆر
جیاوازدا ئەو کاتژمێرەمان دەهاڕرێت''.
زانای رەفتارناسی مرۆڤ(کێڵسی
فوڵ) کە یاریدەدەری پرۆفیسۆرە لەکۆلێژی پزیشکی (ڤاندەربیلت)دەڵێت؛ ئەم ڕیکخستنی
کاتی خەوتنەش کارێکی قورس و شاهانەیە بۆ ئەو کەسانەی شەفتی شەوانە کاردەکەن یان دایکێک
منداڵی بچوکی هەیە و بە تەنها چاودێری دەکات؟ ئەمانە کاتی خەوتنیان بەدەست خۆیان
نییە، هەر بۆیە باسکردن لە جێبەجێکردن ئاسانترە زۆر جار!.
د.فوڵ توێژینەوەیەکی لەسەر
٢٠٠٠ کەسی باڵغی سەروو ٤٥ ساڵەوە ئەنجامداوە لەسەر پەیوەندی رێک وپێکی خەوتن و
نەخۆشی دەمارەکانی دڵی مرۆڤ، ئەوە دەرکەوتووە لە ئەنجامدا ئەو کەسانەی کاتەکانی خەوتن
و هەستانیان هەمە چەشەنەیە دەمارەکانی دڵیان ئەستورتر و بڕێکی زۆر تۆپەڵە چەوری
وکلسبونی پێوەیە!.
توێژینەوەیەکی دیکە کە لەساڵی
٢٠٠٠ دائەنجامدراوە لە زیاتر لە ٩٠ هەزار کەس دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کاتەکانی
خەوتنیان نارێکە دوو جار زیاتر لە کەسی خەوڕێک توشی نەخۆشی دڵ و دەمارەکانی دەبن.
بەڵام زانایان جەخت
لەوەدەکەنەوە خەوڕێکی تێکناچێت بەوەی تۆ لە مانگێکدا یەک دووجار درەنگتر بخەویت
ئەمە کاریگەری ئەوتۆ لەسەر کاتژمێری ناوەکی جێ ناهێلێت!.
چۆن خشتەیەک بۆ خەوتنی ڕێک
دادەنێیت ؟
خۆت چارەسەر بکە
ئامانج
دابنێ بۆ زوو لەخەوهەستانت، هەر وەک فریای بازاریەکی بەیانیان یان بەسەرکردنەوەیەک
بکەویت زوو، ئەم کارە مەخەرە شەو و درەنگانی ئێوارە، ئەمە بۆ خۆی ئاڵهنگارییە.
گرنگی بدەرە نەریتی پێش خەوتنت
رۆتینێکی بەردەوامی
پێش خەوتن دابنێ وەک؛ خوێندنەوەی چەند پەڕەیەکی رۆمانێک ، ئەمە دەبێتە رێکخستنی
کاتی خەوتنت، بەڵام کاتژمێرەکانی پێش نوستنت پەراوێز مەخە وەک؛ دوور کەوتنەوە لە خواردنەوەی
کحول و وەرزش نەکردن، باشترە وەرزشکردنەکەت هەڵبگریت بۆ کاتی بەیانیان.
هاوڕێیەکی متمانەدار بدۆزەرەوە
باشترە
هاوڕییەک بۆ ئەم کات ڕێکخستنەوەیەت بدۆزیتەوە کە ئەویش بەهەمان شێوەی تۆ ئەو کارە
بکات ، بەردەوام بە نامەی مۆبایل یەکتر لە کاتەکان ئاگادار بکەنەوە، بەرنامەی
پیاسەیەکی بەیانیان یان نانخواردنێک پێکەوە بکەنە مۆتیڤ بۆ زوو لەخەو هەستان.
با تۆزێک خۆریش لێتان بدات
روناکی
خۆر بەشدارێکی گرنگی رێکخستنەوەی کاتژمێری ناوەکییە، کارێکی وا بکە بەیانیان
پیاسەیەک یان سەردانێکی باخێکی نزیک خۆت
بکەیت و هەست بە روناکی خۆرەکە بکەیت ، ئەمە ئەگەر کەش و هەوا یاریدەدەر بێت،
هەرگیز پەردەی زۆر تاریک و ئەستور لە ژووری نوستن بۆ پەنجەرەکان بەکار مەهێنە
ونەزانیت کەی بەیانییەو خۆر هەڵهاتووە !
با زەنگی ئامێری بەخەبەرهێنانت زۆر بێزارکەربێت
بۆ
ئەوەی لە ڕۆژی پشووەکانت بەهەمان شێوەی رۆژی کارکردنت لەخەو هەستیت زوو، زەنگی
ئامێری لەخەوهەستانت دابنێ بەو ئاوازەی زۆر بێزارکەرە یان بیخەرە سەر گۆرانیەکی
گەرم و هەرا، هەر کاتێک زەنگی مۆبایلت دانا بۆ خەبەرکردنەوە ئەوا مۆبایلەکەت بخەرە
ئەو سەری ژوورەکە تاکو ناچاربیت هەستیت و لە جێگاکەت بێیتە دەرەوە ! لە ژوور سەرت
دایمەنێ .
خۆت بە نیعمەتدار بزانە
هەر
کاتێک توانیت کاتی خەوتنت ڕێک و پێک بکەیت و سەرکەوتوو بیت ئەوا بزانە لە ماوەی
دور مەودا نیعمەتی لەشساغی و باشی تەندروستیت دەبینیت، ئەمەش تێک مەدە بە
بیرکردنەوە لە بەستنەوەی هەموو رۆژ و هەفتەیەکت بەم کارەوە چونکە تێکچونی خەوی یەک
دوو رۆژ لە مانگێکدا پەستانی زۆری سەرت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکە بەتاڵ دەکاتەوە.