ئێران ههناردهی غازی بۆ عێراق ڕاگرت
06:19 - 29/01/2023
"زەمەن"
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند کە
١٢ رۆژە، ھەناردەکردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق راگیراوە و ئاماژەی بەوەیشدا
کە بەھۆی ئەو ھەنگاوەوە، ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست
و باشووری عێراق، حەوت ھەزار و ٥٠٠ میگاوات کەمبووەتەوە.
وەزارەتی کارەبای عێراق، ئهمرۆ یهكشهممه،
رایگهیاند ماوەی ١٢ رۆژە، ھەناردەکردنی غاز بۆ
وێستگەکانی بەرھەمھێنان بەمەبەستی چاککردنەوەی بۆری گواستنەوەی غاز، بەپێی ئەوەی
لایەنی ئێرانی رایگەیاندووە، راگیراوە.
راشیگەیاندووە کە بەھۆی ئەو ھەنگاوەی
ئێران، ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق،
حەوت ھەزار و ٥٠٠ میگاوات کەمبووەتەوە کە ئەوەیش بەشێوەیەکی بەرچاو، کاریگەریی
لەسەر کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بە ھاوڵاتییان دروستکردووە.
وەزارەتی کارەبا دهڵێت رێوشوێنی
بەپەلەی گرتووەتەبەر و لەسەر ئاستی باڵا ھەماھەنگیی لەگەڵ وەزارەتی نەوت کردووە بۆ
ئەوەی بڕی زیاتر لە سووتەمەنی جێگرەوە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغدا
و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دابین بکات، تا بتواندرێت کەمکردنەوەی ھەناردەکردنی
غاز لەلایەن ئێرانەوە پێ قەرەبوو بکرێتەوە".
باسلهوهكراوه، ھەناردەکردنی غاز
لە رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق راگیراوە.
عێراق ساڵانێکی زۆرە بۆ دابینکردنی
غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا پشت بە ئێران دەبەستێت، بەڵام ناوە ناوە
ئێران بە بیانووی جیاجیا ھەناردەکردنی غاز بۆ عێراق رادەگرێت.