محه‌مه‌د سودانی: یاسای بودجە بەشێکی زۆری کێشەکانی ناردنی پارە بۆ هه‌رێم چارەسەر دەکات
02:23 - 28/01/2023
"زەمەن"
سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق رایگه‌یاند: یاسای بودجە بەشێکی زۆری کێشەکانی ناردنی پارە بەپێی
دەستور چارەسەر دەکات و باس له په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و گازیش ده‌كات.
لە محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ فرانس ٢٤، له‌باره‌ی ناکۆکییەکانی ھەرێم و بەغداوه رایگه‌یاندووه یاسای
بودجە بەشێکی زۆری کێشەکانی ناردنی پارە بە پێی دەستور چارەسەر دەکات و
دواتریش کار بۆ پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز دەکەن کە پەیوەندییەکانی
حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و پارێزگا بەرھەمھێنەرەکانی نەوت رێکدەخات.
له‌سه‌ر نرخی دۆلار، سودانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه: ساڵانێك بوو له
حكومه‌ته‌كانی پێشودا ئاماده‌نه‌بون فرۆشتنی دۆلار رێكبخه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێمه ڕێكار
و بڕیاری گرنگمان هه‌یه كه به‌شدارن له گه‌یشتن به چاكسازیی ئابوریی پێكهاته‌یی
له سیستمی دارایی و بانكیدا، كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردودا له ڕێگه‌ی په‌نجه‌ره‌ی
فرۆشتنی دراوه‌وه بازرگانی شێواوی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
هه‌روه‌ها وتویه‌تی ده‌مانه‌و‌ێت، شاندێك بنێرینه واشنتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی
دۆسێیه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار.
دەربارەی مانەوەی سوپای وڵاتانی دیکە لە عێراق سودانی، رایگه‌یاندووه
عێراق پێویستی بە ھێزی شەڕکەری بیانی نیە، بەڵکو پێویستی بەھەماھەنگی لەگەڵ
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر‌و پاراستنی ئاسایش و
سەقامگیری.