189 کوردستان

سامانه‌ سروشتیه‌كان: به‌غدا 60 ته‌نكه‌ر نه‌وت ده‌نێرێت و بێ به‌رامبه‌ر دابه‌شده‌كرێت

04:20 - 25/01/2023

"زەمەن"

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان رایگه‌یاند: حکومەتی عێراق كاروانێكی 60 تەنكەر بە بڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنێرێتە هەرێمی كوردستان.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ ئەم بڕە نەوتە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكاندا بێ بەرامبەر دابەش دەكرێت و 30 تەنكەری بۆ پارێزگای هەولێرو دهۆك و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆیە و 30 تەنكەری دیكەی نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دەبێت .

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێت چاوەڕوان دەكرێت دوای هاتنی ئەو بڕە نەوتە راستەوخۆ نرخی بەهای نەوتی سپی لەبازاڕەكانی كوردستاندا روو لە دابەزین بكات و پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی خێراتر بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن