گهندهڵی ئۆكراینا دهههژێنێت
ژمارهیهك بهرپرس دهستلهكاردهكێشنهوه
04:07 - 24/01/2023
وهرگێڕانی زهمهن
کیریلۆ تیمۆشینکۆ جێگری
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆكراینا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی بۆ ڤۆلۆدیمێر
زێلێنسکی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە لێدوانەکانی ئەم دووەمیان
سەبارەت بە گۆڕانکاری لە پۆستە باڵاکانی حکومەت و هەرێمەکان هات کە لە ماوەی ٢٤
کاتژمێری داهاتوودا ڕوودەدات.
هەروەها بریکاری وەزیری بەرگری ئۆكراینا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا
دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان بههۆی دۆسیەی گەندەڵی پەیوەست بە سوپا پێشکەش کرد.
دەستلەکارکێشانەوەکان هاوکاتە لەگەڵ ڕەخنەگرتن لە
گەندەڵییە بەربڵاوەکان لە کیێڤ و لهناو سوپاد.، پرسیارهكه ئهوهیه ئایا ئەمە کاریگەری لەسەر پشتیوانی
ڕۆژئاوا و ئەمریکا دەبێت، بەتایبەتی له هاوکارییە داراییەکاندا؟
گهندهڵییهكان
ڤاسیل لۆزنکیچ بریکاری وەزیری گەشەپێدانی شارەوانییەکان بوو بە
گومانی وەرگرتنی بەرتیل له پۆستهكهی لادرا، هاوکات وەزارەتی بەرگری لێکۆڵینەوەی
لە تۆمەتەکانی گرێبەستی زیادەڕەوی بۆ بەرهەمە خۆراکییەکان کە مەبەست لێی سەربازییە،
دهستپێكردووه.
لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا، نوسینگەی نیشتمانی دژە گەندەڵی ئۆكراینا ڕایگەیاند، ڤاسیل لوژینکیچ
کە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ەوە پۆستی بریکاری وەزیری گەشەپێدانی شارەوانیی وەرگرتووە،
بڕی ٤٠٠ هەزار دۆلاری وەرگرتووە بۆ ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی کڕینی ئامێر
و مۆلیدەکان به نرخێكی بهرز، لە کاتێکدا ئۆكراینا ڕووبەڕووی کەمی کارەبا بووهتهوه
دوای ئەوەی ڕووسیا هێرشی کردە سەر دامەزراوەکانی کارەبا.
سیاسەتمەدار و کەسایەتی میدیایی پۆڵەندی کامیل جیل کەتی، دەڵێت، کردنەوەی
فایلەکانی گەندەڵی کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو
پاڵپشتییە دەبێت کە ڕۆژئاوا پێشکەشی ئۆكراینای دەکات، بەتایبەتی لە بواری بیناسازی
و ژێرخانی ئابووریدا.
ئهو شارهزایه پێیوایه ئهو پرسی گهندهڵیه له چهند ڕوویهكهوه
كاریگهریان دهبێت:
شەقامی ڕۆژئاوا فشار دهكات بۆ کەمکردنەوەی یارمەتییەکان و تەنانەت
قەدەغەکردنیشی بەهۆی گەندەڵیەوە.
بڵاوبوونەوەی گەندەڵی دەبێتە ڕێگر لەبەردەم هەر هەوڵێک بۆ
ئاوەدانکردنەوەی ئۆكراینا.
ئاستی گەندەڵی و بەرتیلدان لە بازنەی خوارەوە و بەرپرسە بچووکەکانەوە لەگەڵ درێژبوونەوەی جەنگدا
گهیشتوهته ئاستێكی بی پێشینه.
گەندەڵی کێشەیەکی بەربڵاوە لە ئۆكراینا، وەک چۆن لە زۆرێک لە وڵاتانی یەکێتی سۆڤیەتدا هەیە.
هەواڵی پەیوەندیدار
بازاڕی چەک
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هۆشداریی زۆر لەبارەی چالاکیی بازاڕی
ڕەش بۆ چەک لە ناوخۆی ئۆكراینا هەبووە. سۆلۆنۆڤ پلاڤرێڤ توێژەری
ڕوسی لە مێژووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، دەڵێت ڕۆژئاوا بەڵگەی لەسەر ئەم
بابەتە هەیە، بەڵگەکانیش دهبنه هۆی دابەزینی ئاستی پاڵپشتیکردنی ئۆكراینا بە
هەندێک جۆری چەک ئهوهش لە ترسی فرۆشتنیان.
مێژووی ئۆكراینا وەک ناوەندێکی قاچاخچێتی چەک دەگەڕێتەوە بۆ
هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت، کاتێک سوپای سۆڤیەت بڕێکی زۆر چەکی سووک و چەکی
سوکی لە ئۆكراینا بەجێهێشت، بەبێ ئەوەی تۆماری پێویست بهێڵێتەوە و چاودێری
کۆگاکانی بکات.
بەگوێرەی ڕاپرسیی ڕێكخراوی چەکی سووک کە ڕێکخراوێکی توێژینەوەیە کە
بنکەکەی لە جنێڤە، بەشێک لە کۆگای چەکی سوکی سوپای ئۆكراینا کە لە ساڵی ١٩٩٢دا
نزیکەی ٧.١ ملیۆن پارچە بووە، گەیشتووەتە ناوچە جێناکۆکەکان لە سەرانسەری جیهان،
ئەمەش مەترسی دزەپێکردنی چەک پشتڕاست دەکاتەوە بۆ ناو
بازاڕی ڕەشی ناوخۆیی.
یورگن ستۆک سەرۆکی ڕێکخراوی پۆلیسی نێودەوڵەتی"ئینتەرپۆل"هەروەها هۆشداری داوە
لەوەی ئەو چەکانەی کە بۆ ئۆكراینا نێردراون بگهنه دەستی تاوانباران، بەو پێیەش
داوای لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ کردووە هاوکاری بکەن لە بەدواداچوونی چەکی سوك و
قورس کە دەتوانرێت دوای كۆتایی شەڕەکە ژیر بهژێر كڕین و فرۆشتنیان پێوهبكرێت.
سۆلۆنۆڤ بلاڤریڤ پشتڕاستی کردەوە کە بەرپرسانی سەربازی ئۆكراینا
دانیان بەوەدا ناوە کە وڵاتەکەیان نزیکەی لەسەدا پەنجا ئەو چەکانەی لەدەست داوە کە
لەدوای سەرهەڵدانی شەڕەکە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە گەیشتوونەتە دەستیان،
ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی شەڕەکان و شەرمەزارکردنی سەرکردە ڕۆژئاواییەکان
هەبووە کە بەردەوامن لە بەفیڕۆدانی پارە بۆ پشتگیریکردن لە کیێڤ .
دەیان ساڵە گەندەڵی لە ئۆكراینا زۆرە، چونکە مێژوویەکی دوور و درێژی
هەیە لە گەندەڵی. یەکێتی ئەوروپا جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی دژە
گەندەڵی کردە یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی خۆی بۆ پەیوەستبوونی ئۆكراینا لە ساڵی
ڕابردوودا.