چی دەربارەی کەم خوێنی ئەزانیت؟
02:05 - 21/12/2022
1233 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن _ تەندروستی
کەمخوێنی واتە لەش برێکی تەواوی خرۆکەی سووری
خوێنی نیە بۆ گواستنەوەی ئوکسجین بۆ بەشەکانی لەش
کەمخوێنی زۆر جۆری هەیە لەوانەیە کاتی بێت ، لەوانیە درێژخایەن بێت
زۆرکاتیش نیشانەیە بۆ نەخۆشی تر کە مەترسی گەورە
بۆ سەر تەدروستی دروست دەکات
نیشانەکانی کەم خوێنی:-
1.گێژبوون
2.گۆڕانی ڕەنگی پێست
زەردبوون یان کاڵبوون
3.ساردی دەست و پێیەکان
4.سەر ئێشە
5.هەناسەتەنگی و
ئازاری سنگ
6.گۆڕانی ڕەنگی ژێر
چاو(ڕەشبوون) و تێکچوونی نینۆکەکان
7.هەست کردن بە بێ
تاقەتی