بەڕێوەبەری پێشوی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی سزا درا
05:44 - 01/12/2022
زەمەن_سلێمانى
بەڕێوەبەری پێشوی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لەسەر بەکارهێنانى موڵك و ماڵی گشتی بۆ بەرژەوەندی
شەخسی سزا درا.
بە فەرمانێكی كارگێڕی كە واژۆی دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری
گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەرە سزای سەرزەنشت بۆ (بەكر محەمەد) بەڕێوەبەری پێشووی
پەرورەدەی رۆژئاوای سلێمانی دەركردووە.
سزاكەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەهۆی
كەمتەرخەمی و بەكارهێنانی دەسەڵات بۆ بەهەدەردانی موڵك و ماڵی گشتی بۆ بەرژەوەندی
كەسی.