تەندروستی

شەرم چی یە؟

01:22 - 23/11/2022 175 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن _ تەندروستی

دکتۆر _ خالس ئەحمەد

 

چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین؟
شەرم هەست و سۆزێکی بەهێزە لەناخی مرۆڤدا جێگیرە، سنور بۆ ڕەفتار و گوفتاری کەسەکە دیاری دەکات.

 

شەرم پێوەر و ستاندەردی کەسی، کەسەکەیە ، چۆن دەڕوانێتە دەوروبەری، سنوری نێوان خۆی و دەوروبەریەتی هەر کات ئەو سنورەی تێپەڕاند یان بیەوێت تێی پەڕێنێت، کۆمەڵێک نیشانەی دەرونی و جەستەیی لەکەسەکە دروست دەبێت
وەک سوربونەوە، ئارەقکردن، دڵەکوتە، هەناسە سواری، تێکچونی قسەکردن، دروستبونی ئازار لە شوێنی جیا جیا لە لەش وەک سەرئێشە، سک ئێشە، سینگ ئێشە، شان ومل.

 

هەروها هۆکارێکە بۆ لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش و زوو زوو نەخۆشکەوتن،بەجورە سوک و قورسەکانیشەوە، زۆربوونی زیبکەش، یەکێکی ترە لە نیشانەکان لە هەرزەکاران (جگە لەهۆکارەکانی تر)


شەرم سنوری کەسەکەیە ،کە بەکۆمەڵێک باوەڕ، قەناعەت دروست بووە، ناتوانێت خۆی ئەو سنورە ببەزێنێت، چونکە توشی گرفت و نا ئاسودەیی دەکات، بۆیە حەزدەکات لەو سنورە بمێنێتەوە.

 

دەبێ پرسیار لەو باوەڕ و فکرانە بکەی کە سنورەکەیان دروستکردووە و ئەو فکرانە بگۆڕی لەلای.

 

ئەگەر تێکەڵ نابێت، دەپرسی بۆ؟ ئەوکات دەبێت بۆی شی بکەیەوە ئەگەر هۆکارەکە دروست بوو، تەواو ئەگەر نا  دەیگۆڕی بە فکرە و باوەڕی دروست . ... ئەو سنورانە بە ماوەیەکی درێژ دروست بوون بەهێواشی کاڵدەبنەوە ولەناو دەچن.

 

شەرم ئەگەر تێیگەیشتین زۆر باشە و هاوکارە بۆ گەشەکردنی کەسایەتی، هێواش هێواش سنورەکان فراوان دەکەین.

 

هیچ کات گلەیی لێ مەکە و خەمی لێ مەخۆ، بەپێچەوانەوە و قبوڵی بکە وەک خۆی و خۆشەویستی و ڕێزی زیاتری بۆ دەربڕە، ئەو ئێستا لاوازە پێویستی بەهێزە بۆ ئەوەی بتوانێت سنورەکانی شەرمی ناتەندروست تێپەڕێنێت و بیانشکێنێت.

 

 تۆ بەڕێز و خۆشەویستی ئەو هێزەی پێدەدەی، بەڵام ئەگەر خەمی لێ بخۆی یان گلەیی لێ بکە ئەوە لاوازتری دەکەی ئەو کات ناتوانێت ئەو سنورانە ببڕێت.

 

هۆکاری شەرم، بیرۆکەیەکە جێگیر بووە لە دەروونی کەسەکە، باوەڕ و قەناعەتی کەسی و باوی ناو کۆمەڵگایە، دەکرێت هەندێکیان باش بن بەڵام زۆرینەیان باش نین و ڕوخێنەر و سنوردارکردنی توانا و دڵخۆشی و سەرکەوتنی کەسەکەن.

 

شەرم، وریاکەرەوەیەکی زۆر گرنگە، پێمان دەڵێت باوەڕ و قەناعەتەکانمان چین، بۆئەوەی پێداچونەوەیان بۆ بکەین و هەڵسەنگاندنیان بۆ بکەین ئەگەر گونجاو نەبوو، بیانگۆڕین و تێیان بپەڕێنین.

 

شەرم، ئەگەر بەئاگابووین لێی و تێی گەیشتین هۆکارێکە بۆ گەشەکردنی کەسایەتی مرۆڤ، چونکە هێواش هێواش سنورەکانمان فراوانتر دەکەین.

 

چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین؟

 شەرم پێی دەگوترێت پۆلیسی ناوەخۆ ئەگەر ئەو پۆلیسە ،هۆشیار بوو پارێزەرێکی زۆر باش دەبێت بەڵام ئەگەر ناهۆشیار بوو، ئەوە ژیانت وێران دەکات.

 

سەرەتا بەئاکابە لێی، بزانە ئەو بیرۆکانە چین کە لەدوای شەرمەکەوەن، ئەگەر ناڕاست بوون، بەتێگەشتن و لێکدانەوەکانی ئێستات، بیانگۆڕە

 

بیرۆکە کە بگۆڕە، باوەڕەکەت دەگۆڕێت و سنورەکە فراوانتر دەبێت.

 

بۆ نمونە ناجیتە ناو خەڵک، ئەوە سنورێکی زۆر بەر تەسکە و ڕوخێنەرە.

 

پێی دەڵێت بەڵێ نابێ بچینە لای هەموو خەڵک، هەموو گروپێک و هەموو شوێنێک بەلام چونە لای هاوڕێی پۆڵ ئاسایییە، منداڵانی دراوسێ و گەرەک ئاسایییە، خزم و کەس ئاسایییە.

 

لێرەدا سنورەکە هێواش هێواش فراوانتر دەکەین، بەگۆڕینی بیرۆکە و بیرکردنەوەکانی شەرم، ڕێنیشاندەرە بەڵام دەبێت لێی بەئاگابیت و هەڵی بسەنگێنیت ئەوکات کاری پێ بکەیت.

 

کارکردنی بێ ئاگایی و ئۆتۆماتیکی بە ڕێنماییەکانی شەرم، ڕوخێنەر و نەرێنین .


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن