لە هەولێر ئاوى پیسى ماڵان جارێکى تر بەکاردەهێنرێتەوە
06:48 - 22/09/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
پڕۆژەی ئاوی قورسی هەولێر بە درێژیی 75 كیلۆمەتر
بە سێ قۆناغ جێبەجێدەكرێت و ئەو ئاوەی كە لە ماڵان بەفیڕۆ دەچێت،
جارێكی دیكە خاوێندەكرێتەوە.
ماڵپهڕی فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی
ههرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار، پڕۆژەی ئاوی قورسی هەولێر
جێبەجێدەكرێت، كە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی شاری ھەولێر و بە سێ قۆناغ تەواودەبێت.
ئاماژه بهوهش كراوه، ئەو ئاوەی كە لە ماڵان
بەفیڕۆ دەچێت، جارێكی دیكە خاوێندەكرێتەوە و بۆ پارك و باخچەكان بەكار دەهێندرێت و
ئاوەڕۆكانیش بە شێوەیەكی سەردەمی دروستدەكرێن و سوودێكی زۆری دەبێت.
گوژمەی پرۆژەكە 300 ملیۆن دۆلارە و لەسەر قەرزی
وڵاتی ژاپۆنە، سەرەتا یەك لەسەر ھەشتی جێبەجێدەكرێت، كە 75 كیلۆمەتر ئاوەڕۆیە و یەك
لەسەر ھەشتی وێستگەی خاوێنكردنەوەی ئاوەكەیە كە پێی دەگوترێت پڕۆژەی ئاوی قورسی ھەولێر.
پڕۆژەكە بە سێ قۆناغ تەواو دەبێت و ئێستا تەنیا
پارە بۆ قۆناغی یەكەم دابینكراوە و تەنیا ماوە دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت، قۆناغی
دووەمیش 400 كیلۆمەتر ئاوەڕۆیە، لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەدا ژمارەیەک هەلی کار بۆ هاووڵاتییان
دەڕەخسێت.