20 ملیۆن زیاره‌تكار به‌شداری لە چلەی ئیمام حوسێن دەکەن
09:16 - 16/09/2022
زه‌مه‌ن – عێراقی
یەحیا رەسوڵ وتەبێژی
هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگه‌یاند ژمارەی سەردانکەرانی
چلەی ئیمام حوسێن بۆ ئه‌مساڵ گەیشتە ٢٠ ملیۆن کەس.
یه‌حیا ره‌سوڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشکرایکرد: "له‌كۆی
ئه‌و 20 ملیۆن زیاره‌تكاره، 5 ملیۆنیان بیانین، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له
رێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و نه‌جه‌فه‌وه هاتوونه‌ته
عێراق".
رێوڕەسمی چلەی
ماتەمینیی ئیمام حوسێن هەموو ساڵێک لە 20ی مانگی سەفەر/کۆچی لە عێراق و چەند وڵاتێکی
دیکە بەڕێوەدەچێت. ملیۆنان پەیڕەوکاری شیعە سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا
دەکەن و بە چەندین شێواز ماتەمینی دەگێڕن.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان،
حوسێنی کوڕی عەلی، کچەزای محەممەد پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە شاری کەربەلا، لەگەڵ
خێزان و دەیان لە کەسوکار و لایەنگرانی لە ساڵی 680ـی زایینی و لەسەر دەستی لایەنگرانی
یەزیدی کوڕی موعاوییە کوژران
به‌هۆی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێنه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی
داهاتووی وه‌ك پشووی فه‌رمی له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت راگه‌یاند و
پشووه‌كه‌ش هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.