سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: کەسانێک وەك مافیا پارە و سەرانە لە خەڵک وەردەگرن
12:26 - 16/08/2022
زەمەن – سلێمانی
لەیلا عومەر، سەرۆکی
شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، "کۆمەڵێک خەڵک پەیدابوون بوونەتە مافیا بۆ زەوی
و خانوو و کۆشکەکانی شارەوانی سلێمانی و دەستیان بەسەر ئەو مووڵکانەدا گرتووە..
پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ
سێشەممە 16ی 8ی 2022، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا
سەرۆكی شارەوانی وتی: دەیبینین بە چاوی خۆمان لە دەرەوە کۆمەڵێک خەڵکی دەموچاو
دووبارە پارە و سەرانە لە خەڵک وەردەگرن.. ئەوەی کاریگەریی کردە سەر ئێمە کۆمەڵێک
لەو کەسانە بەناوی حیزب و بەرپرسەکانەوە قسەدەکەن بۆیە ئێمە داوای پاڵپشتی و پشتگیریمان
کرد بۆ بەدواداچوون و وەرگرتنی رێکاریی یاسایی."
بەیانی ئەمڕۆ
هێزێکی چەکداری كۆماندۆ چوونە ناوبینای شارەوانیی سلێمانی، لە دواتریشدا فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی
کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و وتی،
بە فەرمانی "سەرۆک بافڵ" جووڵەیان بە هێزەکەیان کردووە. دوای ئەوەی لەماوەی
ڕابردوو لەلایەن چەند بەرپرسێکی نابەرپرسی حزبی و حکومی لە ژێر فشاری هەڕەشە هەستان
بە ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی و داگیرکردنی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان و ڕێگریکردن
لەئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی کە بۆ خزمەتی شارەکە ئەنجام ئەدران.