ژمارهیهكیان كوردن
یەختێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە وەرگەڕاو 51 كهس بێسهروشوێنن
12:34 - 10/08/2022
"زەمەن"
یەختێکی کۆچبەران کە ٨٠ کۆچبەری
تێدا بووە لە دەریای ئیجە وەرگەڕاوە و ٢٩یان رزگارکراون و 51 یان بێشهروشوێنن كه كوردیان تێدایه.
شێخ حسێن حمە ساڵح، نوێنەری دەزگای
لوتکە لە یۆنان، ڕایگەیاند: یەختێکی کۆچبەران کە ٨٠ کۆچبەری تێدا بووە لە ئیجە
وەرگەڕاوە و ٢٩یان رزگارکراون و ٥۱ کەسیان بێسەروشوێنن.
شێخ حسێن، وتیشی: بەپێی زانیارییە
سەرەتاییەکان ئەو ٥١ کەسەی ژمارەیەکیان کوردن و تا ئێستا ٢٩ کۆچبەر رزگارکراون کە
عێراقی و ئەفغانی و ئێرانین بهپێی وتەی کۆچبەرە رزگار کراوەکان.
نوێنەری دەزگای لوتکە، ڕاشیگەیاند: سەفارەتی
عێراقی لە وڵاتی یونان ئاگادارکراوەتەوە لەو ڕووداوە و بەڵام ئەوان هیجی زانیاریەکی
فەرمییان بە دەست نەگەیشتوەو تائێستا تەرمی هیچکام لە سەرنشینەکان نەدۆزراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەم
یەختە پێش دوو رۆژ لە ئانتالیای تورکیاوە بەڕێکەوتوون بە مەبەستی ئەوەی بگەنە
ئیتاڵیا.