سەدر پەیامێکى نوێى بڵاوکردەوە
11:03 - 08/08/2022
زەمەن_عێراق
موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر رایگەیاند،
چاکسازی بەسەر گەندەڵیدا سەردەکەوێت.
موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا بەبۆنەى یادى موحەرەم
ئاماژەى بە رێپێوانى لایەنگرانى لە ناوچەى سەوز کردووە و جەختیکردووەتەوە
"چاکسازی بەسەر گەندەڵیدا سەردەکەوێت هەروەک چۆن خوێن بەسەر شمشێردا سەرکەوتووە".
ژمارەیەکى زۆر لە لایەنگرانى رەوتى سەدر سەرلەبەیانى دووشەممە لە گۆڕەپانى تەحریرەوە بە ئاڕاستەى ناوچەى سەوز بەڕێکەوتن، وەک ئامادەکارییەک بۆ زیندوکردنەوەى ڕێوڕەسمەکانى نۆى موحەرەم.