مالیكی وه‌ڵامی موقته‌دا سه‌در ده‌داته‌وه
09:27 - 03/08/2022
زه‌مه‌ن -
عێراقی
نورى مالیکى سەرۆکى
هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، گفتوگۆى جدى بۆ چارەسەرى کێشەکان سەرەتا بە گەڕانەوە
بۆ دەستور و ڕێزگرتن دامەزراوە دەستورییەکان دەستپێدەکات
له هه‌ژماری
تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی
یاسا رایگه‌یاند، له رێگه‌ی گفتوگۆ جدییه‌كانه‌وه، كه به هیواین كۆتایی به
ناكۆكییه‌كان بهێنێت و كاروباره‌كان بخاته‌وه رێڕه‌وی راست، له‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ ده‌ستوور و رێزگرتن له داموده‌زگانی بگه‌ڕێینه‌وه.
موقته‌دا سه‌در،
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئه‌مشه‌و په‌یامێكی ئاراسته‌ی مانگرتووانی ره‌وته‌كه‌ی و لایه‌نه
سیاسییه‌كانی عێراق كرد، تێیدا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ی ئێستا رووده‌دات، ململانێیه
له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و تا ئێستا بڕیارم نه‌داوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو
بكه‌ین.
سه‌در وتی:
"ئێمه دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نین، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئێمه بكوژن، وه‌ك
ئه‌وه‌ی له تۆماره ده‌نگییه‌كان هاتووه، ئێمه له خۆشه‌ویستی نیشتمان و گه‌له‌وه
داوای هیدایه‌تیان بۆ ده‌كه‌ین". وه‌ك ئاماژه به تۆماره ده‌نگییه‌كانی
نووری مالیكی.