20 ساڵه CIA كار بۆ هه‌ڵگرتنی شوێن پێی زه‌واهیری ده‌كات
05:22 - 02/08/2022
زەمەن
ئه‌مه‌ریكا، لوقمان غه‌فوور
سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی واشنتۆن پۆست
ئاشكرایكرد كه سێ رۆژه، ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری جێنشینی ئوسامه بن لادن،
كوژراوه، له هه‌مانكاندا باراك ئۆباما له په‌یامێكیدا ئه‌وه‌ی خسۆته‌ڕوو كه ده‌یان
ساڵه CIA كار بۆ هه‌ڵگرتنی شوێن پێی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئه‌لقاعیده ئه‌كات.
به‌پێی لێدوانی به‌رپرسێكی هه‌واڵگری
ئه‌مه‌ریكا بۆ سی ئێن ئێن، ئه‌مه‌ریكا بۆیه راسته‌وخۆ كوشتنی ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری
ئاشكرا نه‌كردووه، چونكه دوودڵ بووه له‌وه‌ی وێكچووه‌كه‌ی بێت، له‌دوای ئه‌وه‌ی
هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو بزووتنه‌وه‌ی تالیبانه‌وه دڵنیابووه
ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیرییه، ئه‌وكات ئێواره‌ی 1ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2022) به‌كاتی
واشنتۆن جۆو بایدن-ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵی كوشتنی ئه‌لزه‌واهیری بڵاوكرده‌وه.
ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری له هێرشێكی
فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانیدا، كاتژمێر 9:16 شه‌وی هه‌ینی 29ی ته‌مموز (یۆلیۆی 2022) به‌كاتی
واشنتۆن كوژرا.
زه‌واهیری له هێرشه‌كانی 11ی
سێپتێمبه‌ردا كه 3 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی تێدا كوژرا، دووه‌م فه‌رمانده‌ی ئه‌لقاعیده
بووه له‌دوای ئوسامه بن لادن و له‌ساڵی 2011شه‌وه به‌رپرسیارێتی رێكخراوی ئه‌لقاعیده-ی
گرته‌ده‌ست كاتێك بن لادن له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له پاكستان كوژرا.
ساڵی 2001 ئه‌لزه‌واهیری له‌ده‌ست
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵهات، بۆیه وه‌ك باراك ئۆباما- 44 مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: " دوای 20 ساڵ یه‌كێك له دارێژه‌رانی هێرشی
تیرۆریستی 11ی سێپتێمبه‌ر، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، جێگری ئوسامه بن لادن درایه
دادگا كه ئه‌ویش رێزلێنانێكه بۆ سه‌ركردایه‌تی بایدن، بۆ ئه‌ندامانی هه‌واڵگری
كه 20 ساڵه كار بۆ ئه‌م ساته ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ئۆباما جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه
كه كوشتنی ئه‌لزه‌واهیری به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌توانرێت تیرۆر له ره‌گو
ریشه ده‌ركێشرێت بێئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان له شه‌ڕدا بین.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئێن بی سی نیوز
ئیداره‌ی بایدن وتویه‌تی له‌مێژه شوێنی ئه‌لزه‌واهیری ونه، به‌ڵام هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی
له‌سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه شوێنی ئه‌لزه‌واهیری-یان دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌پێی لێدوانێكی به‌رپرسی ئیداره‌ی
بایدن بۆ ئێن بی سی، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بووه ئه‌لزه‌واهیری له پاكستانه‌وه
گه‌ڕابۆوه ناو خانوویه‌ك له‌ناوه‌ندی شاری كابول-ی پایته‌ختی ئه‌فغانستان.
به‌رپرسه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه
كه سه‌ره‌تا ژن و منداڵه‌كانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، بۆیه هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی له
كابول به‌وردی چاودێری خانووه‌كه‌یان كردووه و له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه
ئاشكرابووه كه ئه‌لزه‌واهیری په‌یوه‌ندی به خێزانه‌كه‌یه‌وه كردووه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ كابول.
به‌رپرسه‌كه ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه
كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌لزه‌واهیری گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كه هه‌واڵگری دڵنیابون له‌وه‌ی
زه‌واهیری ئه‌و ماڵه به‌جێناهێڵێت.
به‌رپرسه‌كه ئاشكراشی كردووه كه CIA له رێگه‌ی به‌كارهێنانی
دوو فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانه‌وه ئه‌لزه‌واهیری كردۆته ئامانج كاتێك له‌و ساته‌دا
ئه‌لزه‌واهیری له بالكۆنی ماڵه‌كه‌دا وه‌ستاوه.
له‌دوای كوشتنی ئه‌لزه‌واهیری، سه‌رۆك
جۆو بایدن ئێواره‌ی دووشه‌ممه 1ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2022) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه كه
له ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری سه‌ركرده‌ی
باڵای ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانستان كوژراوه.
بایدن وتی: "دادپه‌روه‌ری گه‌یشته
جێگه‌ی خۆی"، "ئه‌و سه‌ركرده تیرۆریستییه نه‌ماوه".
ئه‌و له ژورێكی كۆشكی سپی-یه‌وه
كه چه‌ند رۆژێكه هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی لێ تاڵ بووه به‌هۆی تووشبوونی به كۆڤید-19،
وتی: "گرنگ نییه چه‌ند كات بخایه‌نێت، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌هه‌ر كوێ خۆت ده‌شاریته‌وه
ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه بیت بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان، ئه‌مه‌ریكا ده‌تدۆزێته‌وه".
كوشتنی ئه‌لزه‌واهیری، نزیكه‌ی
ساڵێكی ته‌واوه به‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، به‌وه‌ش
ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به شه‌ڕی 20 ساڵه هێنا له ئه‌فغانستان، به‌م هه‌ڵوێسته‌ش له‌لایه‌ن
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكاوه ره‌خنه‌ی
توند له ئیداره‌ی بایدن گیرا و به‌هۆی شێوازی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاشه‌وه
له هێرشێكی تیرۆریستی‌دا له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی كابول، 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی
كوژرا و چه‌ندین هاووڵاتی ئه‌فغانی-یش برینداربوون.
رۆژنامه هێل له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی
خستۆته‌ڕوو كه پێش هێرشه‌كه، ئه‌مه‌ریكا بزووتنه‌وه‌ی تالیبان-ی ئاگادارنه‌كردۆته‌وه،
به‌رپرسێكی ئیداره‌ی بایدن به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه بوونی ئه‌لقاعیده
له‌و وڵاته پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی (دوحه) یه.
رۆژی 29 شوبات (فێبریوه‌ری 2020)
رێكه‌وتنی دوحه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و تالیبان ئیمزا كراوه، كه به رێكه‌وتنێكی
مێژوویی داده‌نرێت، له‌ناو رێكه‌وتنه‌كه‌دا به‌ده‌ق هاتووه: "له‌سه‌ره‌تای
مانگی ئایار (مایۆ-ی 2021) ته‌واوی هێزی هاوپه‌یمانان ده‌ست به‌كشانه‌وه بكه‌ن تا
كۆتایی مانگی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) به‌رامبه‌ر گره‌تنی ئاسایش و ئارامی له ئه‌فغانستان
و سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی پێشوه‌خت له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی تالیبان و حكومه‌تی ئه‌فغانستان"،
هه‌روه‌ها به‌پێی رێكه‌وتننامه‌كه پێویسته له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی تالیبان تیرۆر و
ئه‌لقاعیده له‌وڵاته‌كه‌ی بنبڕبكات.
تالیبان هێرشه‌كه‌ی له كابول
پشتڕاستكرده‌وه بێئه‌وه‌ی ناوی ئه‌لزه‌واهیری بهێنێت و به "پێشێلكردنی بنه‌ما
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان" ناوی هێنا، زه‌بیحوڵلا موجاهید وته‌بێژی تالیبان له به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاندووه كه هێرشه‌كه له ماڵێكی نیشته‌جێبوون له ناوچه‌ی شێرپوور له‌كابول
ئه‌نجامدراوه كه ناوچه‌یه‌كی دیپلۆماسییه و ئێستا زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی
تالیبان له‌وێ ده‌ژین، "ئه‌م جۆره كارانه دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه
شكستخواردووه‌كانی 20 ساڵی رابردووه و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فغانستانه
له ناوچه‌كه" ئه‌و وه‌های نووسیوه.
به‌ڵام ئه‌نتۆنی بلینكین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا له به‌باننامه‌یه‌كدا له سه‌ر پێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی
به‌وه‌داوه كه بوونی ئه‌لزه‌واهیری له كابول به ته‌واوی پێشێلكردنی رێكه‌وتننامه‌ی
دوحه-یه و دووباره دڵنیایی دایه‌وه به جیهان كه رێگه‌ناده‌ن خاكی ئه‌فغانستان
له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ سه‌ر ئاسایشی
وڵاتانی دیكه.
ئه‌و پرسیاره‌ی كه شرۆڤه‌كارانی
سیاسی وروژاندووه ئه‌وه‌یه چۆن سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ئه‌لقاعیده توانیویه‌تی
بچێته ناو كابوله‌وه بێئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تالیبان بزانێت، بۆیه ئه‌مه‌ریكا
به پێشێلكردنی رێكه‌وتنامه‌ی دوحه-ی ده‌زانێت، به‌ڵام به‌پێی راپۆرتێكی زه
نیویۆرك تایمز پێده‌چێت ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری بۆ رێكه‌وتن هاتبێته‌وه له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی تالیبان، چونكه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی تالیبان مانگی رابردوو ئاشكرای
كرد هێرشێكی كوشنده‌یان كردۆته سه‌ر رێكخراوی ئه‌لقاعیده لسه‌ر سنووری پاكستان و
به ده‌یان چه‌كداریان لێكوشتوون.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی بێست له
راپۆرتێكی شیكاریدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه كوشتنی ئه‌لزه‌واهیری شكاندنی ئه‌و
ده‌نگانه‌یه كه رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا بۆته‌وه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا
له جیهان و به‌تایبه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی توانایه‌كی
له‌راده‌به‌ده‌ره بۆ چاودێریكردنی سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی و به‌كارهێنانی هێز به‌شێوه‌یه‌كی
ورد له‌هه‌ر شوێنێكی جیهان، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌گه‌ر
ئه‌م توانایه به‌شێوه‌یه‌كی دروست به‌كاربهێنرێت ئه‌وا نوێنه‌رایه‌تی رێبازێكی
زۆر كاراتر و كاریگه‌رتری ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن و كۆنترۆڵكردنی تیرۆر.