وەزارەتی كارەبا: لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا كۆتایی هات
11:58 - 23/06/2022
زەمەن
وەزارەتی كارەبای حكومەتی كوردستان رایگەیاند: لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا کۆتایی هاتووەو درێژ ناكرێتەوە.
وەزارەتی كارەبا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی كارەبا بوون بەدرێژایی 6 مانگی رابردوو جەند جارێك ماوەی لێخۆشبوونی لە 15%ی كرێی كارەبای درێژكردەوە.
وتی: لەئێستادا ئەو لێخۆشبوونە كۆتایی هاتووەو بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دووبارە ناكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی كارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن.