کوردستان

بە موشەك هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر لە چەمچەماڵ

05:14 - 22/06/2022 517 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_چەمچەماڵ


کەمێک لەمەوبەر بە موشەك هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر لە چەمچەماڵ و باس لە بوونى برینداردەکرێت.

سدیق محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەمى سەر بە چەمچەماڵ رایگەیاند، کاتژمێر 16:45 هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی کۆرمۆر کە کۆمپانیای دانەگاز کاری تێدا دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە چەند مووشەک ئاراستەی ناوچەکە کراون. 

 

وتیشی: تا ئێستا دیار نیە جۆری هێرشەکە چیە، بەڵام هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆر لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن.

 

بەپێى زانیارییەکان، بەهۆى هێرشەکەوە، کەسێک برینداربووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ