بهڵگه..چهند فراكسیۆنێكی عهرهبی داوای دانیشتنی پهرلهمان دژ به توركیا دهكهن
11:09 - 18/06/2022
زهمهن - عێراقی
سەرۆکى فراکسیۆنی
دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانى عێراق عەتوان عەتوانی، ئاماژەی بەوەدا، سەریان سورماوە
لە بێدەنگی حکومەتی فیدراڵ لەبەرامبەر بەردەوامی پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری
خاکى عێراق لە ڕیگەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیەوە لە باکوری عێراق.
باسی لەوەشکرد،
ئەو کردەوە دوژمنکارانە گوزارشت لە ڕێز نەگرتنی وڵاتی تورکیا دەکات بۆ سەر عێراق،
هەروەها داوای هەڵوێستێکی جدی لە عێراق دەکات بۆ ڕێگریکردن لەو پێشێلکارییانە، لە ڕێگەی
پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانەوە، سکاڵا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگا نێودەوڵەتییەکان
تۆمار بکات دژی ئەو کردەوەکانى ئەنقەرە بەرامبەر بە خاکى عێراق.
لهلایهكی ترهوه فراکسیۆنی سادقوون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسراوێکدا کە واژۆی ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراقی لەسەرە، داوای لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە دانیشتنێکی نائاسایی لەسەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامبدات.
سادقوون داوای کردووە “لەسەر داگیرکارییەکانی تورکیا و پێشێلکردنی سەروەریی وڵات و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیی مەدەنیی، داوا دەکەین دانیشتنێکی نائاسایی تایبەت بەو بۆردوومانانە دەکەین، بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندە سەربازییەکان.
دوێنێ ١٧ی حوزەیران فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی ئۆتۆمبێلێکی لە دەروازەی شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بۆردوومان کرد، هاوکات ١٥ی حوزەیرانیش بەهۆی بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیاوه لە شارەدێی سنونێی شەنگال، منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵان شەهیدبوو و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.