سبهینێ كرا به پشووی فهرمی
05:14 - 22/05/2022
"زەمەن"
ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی
عێڕاق رایگهیاند: سبەینێ پشووی فەرمیە لەتەواوی دامودەزگاکان، جگـە لە فەرمانگە
تەندروستی و ئەمنی و خزمەتگوزاریەکان.
ههر ئهمرۆ وەزارەتی پەروەردەی عێراق،
دواخستنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەم و پۆلە ناكۆتاكانی راگهیاند، كه بڕیارە سبەینێ دووشەممە ئەنجامبدرێن.
پشووی فهرمی له عێراقدا پهیوهندی به هاتنی
شهپۆلێكی نوێی خۆڵبارینهوه ههیه، بهپێی پێشبینیهكانی كهشناسی لە ئەنجامی کاریگەری
دروستبوونی ناسەقامگیرییەک لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای عێراق،
پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ زۆربەی ناوچەکانی عێراق بە ھەرێمی
کوردستانیشەوە بگرێتەوە و کاریگەرییەکەی لە سبەی دووشەممەوە چڕ دەبێتەوە.
ئاستی خۆڵبارین لە
ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاواز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ،
هەروەها خێرایی با زیاد دەکات و لە کاتی زیادبوونی خێرایی با، پێشبینی دەکرێت
ئاستی خۆڵبارین گۆڕانکاریی بەسەردا بێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە، واتا
ھەندێک ناوچە تۆز و خۆڵی زیاتر دەبێت لەچاو ناوچەیەکی دیکە.