269 کوردستان

‎شوانێك و 70 سه‌ر ئاژه‌ڵ له‌ خنكان رزگار كران

05:13 - 14/05/2022

"زەمەن"


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه‌، لە كاتی بەردانەوەی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، هاوڵاتییەك و نزیكەی ٧٠ سەر ئاژەڵ رزگاركران، كه‌ لە ناوەڕاستی ڕوباری سیروان نزیك بازگەی ژاڵەناو گیریانخوارد بوو.


قایمقامیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان بڵاوكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی سلێمان سه‌عید قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان، ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەلێپرسراوی بەرگری شارستانی دەربەندیخان و بەڕێوبەری بەنداو لێپرسراوی بەشی كۆنتڕۆڵ و ئیشپێكردنی وێستگەی كارەبای دەربەندیخانەوە ده‌كات.

 

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، دوای گرتنەوەی ئاوی بەنداوەكە توانرا لە ماوەی یەك كاتژمێردا هاوڵاتیەكەو سەرجەم ئاژەڵەكانی رزگار بكرێن.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن