کەلتور

لەسەر پێشنیاری نووسەرێکی کورد ئەنجومەنی ماڵ لە ئەڵمانیا، دیدارێکی ئەدەبی سازدەکات

03:35 - 14/05/2022 54 جار خوێندراوەتەوە

کولتوری زەمەن/ئەڵمانیا

ئەنجومەنی ماڵ لە ئەڵمانیا، بە بیرۆکەی نووسەری کورد یوسف مەتیف دیدارێکی ئەدەبی سازدەکات. دیدارەکە، خوێندنەوەو گفتوگۆیە لەگەڵ نووسەرانی هەرێمی لودڤییگسهافین لە ئەڵمانیا.

یوسف مەنتیک، لەبارەی دیدارەکە ئەدەبییەکە، بۆ کولتوری زەمەن دەڵێت: رۆژی شەممەی داهاتوو 21.05.2022 کاتژمێر 5 ئێوارە لە شەقامی بانهۆف، تێکەڵەیەکی سەرنجڕاکێشی پێنج نووسەر، هەست و بیرکردنەوەیان لە پەیوەندیدا لەگەڵ بینەردا بە شێوەی بەخشندە لە ڕۆمان و شیعرەکانیان بە زمانی ئەڵمانی لە دیدارێکی ئەدەبیدا، پێشکەشدەکەن..
لەبارەی نووسەرە میوانەکانی ئەم دیدارە ئەدەبییە، ئەو نوسەرە کوردە، دەڵێت: جگە لە من بە شیعر خوێندنەوە بەشدارم و شیعری "ئێوارانی سەر راین" دەخوێنێتەوە،  ئینس لانگس نووسەری ئەڵمانی هەڵبژاردەیەک شیعرەکانی لەدیوانی "ژیان سەمایەک" دەخوێنێتەوە، لەو شیعرەکانیدا باسی دڵی ئافرەتی ئازا و بیر و هیوا دەکات و بەدوای ڕێگاکانی تێگەیشتن لە ژیاندا دەگەڕێت.  جگە لەویش جولیان سۆفی کایسەر نووسەری ئەڵمانی / ئەمریکی، هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی دیوانی " هێلەکانی هەوا" دەخوێنێتەوە، دواتریش کلاودیا کیفەر، لە ناوەندی ژیانی لە هایدلبێرگە ئاڵۆزییەکانی ژیان لە کارەکانیدا دەدۆزێتەوە و بەدوای ناسنامەدا دەگەڕێت و هەوڵ دەدات گوێگر لەگەڵ خۆی ببات. دوا نووسەریش بێرنهارد وادلەر-رۆهییە بەشداریی ئەم دیدارە دەکات، تێکستی جەنگاوەرێکی لودویگشافن، خۆشەویستی خۆی و ڕەتکردنەوەی خۆی بۆشارەکە لەگەڵ ئێمە بەشداریی دیدارە ئەدەبییەکە دەکات.

یوسف مەنتک-شاعیر و نووسەری کورد

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن