پهرلهمانی عێراق خوێندنەوەى یەکەمی بۆ "قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل" کرد
06:20 - 11/05/2022
زهمهن_عێراق
پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى
یەکەمى بۆ پێشنیازە یاساى "قەدەغەکردنى ئاساییکردنەوە و بەستنى پەیوەندى
لەگەڵ ئیسرائیل" کرد.
فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمان له بهیاننامهیهكدا ئاشكرایكرد،
لەکۆبوونەوەى پەرلەماندا خوێندنەوەى یەکەم بۆ ئەو پێشنیازە یاسایە کراوە کە
لەلایەن لیژنەى یاساییەوە پێشکەش کراوە، ئەوەش بۆ پاراستنى بنەما نیشتیمانى و
ئیسلامى و مرۆییەکان لە عێراق، دورخستنەوەى ئەو مەترسیانەى بەهۆى بوونى پەیوەندى
لەگەڵ ئیسرائیل دروستدەبن.
جەختیشیکردووەتەوە، ئامانج لەو پێشنیازە یاسایە بڕینى ڕێگەیە
لەبەردەم هەر کەسێک کە بیەوێت بەهەر جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل
دروستبکات و روبەڕووى سزاى توند بکرێتەوە.