به‌وێنه.. شیرین-ی په‌یامنێر فیشه‌ك به‌رملی كه‌وت و كوژرا
08:58 - 11/05/2022
زه‌مه‌ن -
جیهانی
پەیامنێرە 50 ساڵییەکەی
كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری لە کاتی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەمپی جنین
بە تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
11ی 5ی 2022، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای
كرد، رۆژنامه‌نووس "شیرین ئه‌بو عاقله"، په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره
به گوللـه‌ی سوپای ئیسرایل له باكووری كه‌ناری خۆرئاوا كوژراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه
بەپێی راگەیه‌ندراوی کەناڵە قەتەرییەکە، شیرین ئەبوعاقلە هێلەکی گولـلەنەبڕی لەبەربووە
کاتێک گوللـەی هێزەکانی ئیسرائیلی بەرکەوتووە و بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە
کراوە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
شیرین ئەبوعاقلە
لە ساڵی 1971 لە قودس/ئورشەلیم لەدایکبووە، لە رامەڵا نیشتەجێ بوو، کۆلێژی ئەندازیاری
بیناسازیی لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیا لە ئوردن تەواوکردووە، دواتر چووەتە بەشی
رۆژنامەڤانی و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی یەرموک لە ئوردن بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 1997
بووەتە کارمەندی کەناڵی جەزیرە و تاوەکو کاتی کوژرانی لە 11ی 5ی 2022 لە کارکردن بەردەوام
بوو.
شیرین ئه‌بو
عاقله ماوه‌ی 25 ساڵه له‌ناو جه‌رگه‌ی جه‌نگ و گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین
رووماڵی رووداوه‌كان ده‌كات.