536 عیراق

پارێزگاری دیالە هۆكاری شەهیدكردنی ۱۱ سەربازەكەی عوزێم ئاشكرادەكات

02:44 - 21/01/2022

زه‌مه‌ن - عێراقی

پارێزگاری دیاله‌، ئەمڕۆ هەینی وردەکاری تەواوی شەهیدكردنی 11 سەربازەكەی لە عوزێم ئاشكرا كرد.

موسەننا تەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  راگەیاند: له‌ناوچه‌یه‌كی عوزێم كە دەكەوێتە ناوچەی نێوان سنوی پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین هێرشكرایە  سەر ئەندامانی فرقەی یەك.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هۆکاری سەرەکی کەمتەرخەمی سەربازەكانە چونکە بارەگاکەیان قەڵایە و کامێرای حەراریی و دووربینی شەوانیان هەیە و هەروەها بورجێکی کۆنکریتی چاودێریشیان هەیە.

 

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لە خۆرئاوای شارۆچکەی عوزێم لە پارێزگای دیالە، تیرۆریستانی داعش پەلاماری سوپای عێراقیاندا و بەھۆیەوە ١١ سەربازی سوپا کوژران و چه‌ندینیش برینداربوون.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ بەھۆی پەلامارەکەی داعشه‌وه‌؛ ئه‌فسه‌رێك و ١٠ سەربازی عێراق کوژران و ژمارەیەکیشان بریندار بوون، دواتر ھێزی پشتیوانی سوپای عێراق چوونە شوێنی رووداوەکە و تیرۆریستانی داعش بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵاتن.

روداوه‌كه‌ لە نێوان گوندی تاڵیعە و ئوم کەڕامی لە شارۆچکەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە رویداوه‌و، تیرۆریستانی داعش بە چەکی قەناس و مامناوەند پەلاماری فەوجی یەکی لیوای دووی سوپای عێراقیاندا.
له‌دوای كۆتایپێهێنانی داعش له‌عێراق له‌ ساڵی 2015وه‌، ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین گورزه‌، كه‌ تیرۆریستانی داعش، له‌ سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی بده‌ن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن