787 تەندروستی

ئەگەر بەم شێوەیە گوێ لە گۆرانی بگریت تووشی جۆرە کرمێکی گوێ دەبیت

04:04 - 16/01/2022


زەمەن - تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەریدەخات،  بەردەوام گوێگرتن لە گۆرانی بە هێدفۆن پێش خەوتن دەبێتەهۆی توشبوونی کەسەکە بە جۆرە کرمێکی گوێ.

ماڵپەڕی لەها مەگەزین بڵاویکردەوە، زانایانی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا ئاشکرایدەکەن، ئەو کەسانەی بەردەوام بە هێدفۆن گوێ لە گۆرانی دەگرن شەوان پێش خەوتن، تووشی جۆرە کرمێکی ناو گوێ دەبن، جگە لەوەی خەوتنیشیان کەمدەکاتەوە و کاریگەری خراپ دەکاتەسەر مێشکیشیان.

زانایان هۆشداری دەدەن و دەڵێن پێویستە واز لەو کارە بهێنرێت و پێش خەوتن گوێ لە گۆرانی نەگیرێت بەڵکو گرنگی بە خوێندنەوەی کتێب یاخود سێرکردنی فیلمێک بکرێت باشترە وەک لەوەی تووشی ئەو نەخۆشییە ببێت

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن