کوردستان

نه‌وه‌ی نوێ به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد

07:45 - 09/01/2022 3334 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

په‌رله‌مانتارانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌شدارییان له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد. ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌ ئه‌نجامی رێككه‌وتنی پارتی و سوننه‌كان و ره‌وتی سه‌دردایه‌.

 

هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌وانی باسله‌وه‌ده‌كه‌ن، رێككه‌وتنی رانه‌گه‌یه‌ندراو هه‌یه‌، له‌نێوان پارتی و نه‌وه‌ی نوێ و عەزم و تەقەدووم و ره‌وتی سەدر، ئه‌مه‌ش له‌ ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌.

په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان به‌شداریان له‌ پرۆسه‌كه‌دا نه‌كرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن