6636 تەندروستی

سک ئێشە (Buikpijn)

10:05 - 05/01/2022

زه‌مه‌ن_ته‌ندروستیی

 

▪️خالید رەزا لە هۆڵەندیەوە ئامادەی کردووە

• زۆربەی جار سک ئێشە بەهۆی خواردنی چەورەوەیە، یان بەهۆی ڤایرۆسی مەعیدەوە، یان قەبزی ، یان بەهۆی قەلەقی (سترێس) و سوڕی مانگانەوە.
• زۆربەی جار لەماوەی چەند ڕۆژێک دا لە خۆیەوە نا مێنێ.
• ئەشێ ئەم شتانە یارمەتیت بدات:
+ خواردنی تەندروست بخۆ، ئەوانەی ریشاڵیان زۆرە وەکو(سەوزە،میوە، نانی بۆر- جۆ)
+ ڕۆژانە دوو لیتر چا و ئاو  بخۆرەوە.
+ زۆر بجوڵێ: پیاسە بکە، پاسکیل لێبخوڕە، وەرزش بکە.

# سک ئێشە زۆربەی جار بەهۆی چیەوە ڕوو ئەدات؟

زۆر جار بەهۆی:
+ زۆر خۆری و خواردنی چەور.
ئەمە دەبێتە هۆی ئازار لەبەشی سەرەوەی سک، قڕقێنە لێدانی زۆر. خواردنەکە دێتە بەشی سەرەوەی گەدە. کە دەبێتە هۆی ئەوەی ترشەڵۆکی گەدە بێتە ناو قوڕگ و دەمەوە.
+ بەهۆی خواردنی بادارەوە
  وەکو کەلەرم، نیسک و نۆک و پاقلە، پیاز، سیر و بەهارات.
+ بەهۆی ڤایرەس:
 ئەنفلۆنزای گەدە. زۆربەی جار دڵ تیکهەڵاتن و سک چوونی لەگەلدایە.
+ بەهۆی خواردنی خراپ و ژەهراوی بونەوە.
 دەبێتە هۆی پێچ هاتن بەهەموو ناوسکدا. ڕشانەوە و سک چونی لەگەڵ دایە.
+ قەبزبوون. دەبێتە هۆی پێچی ناوسک و رەقبونی پیسایی.
+ هەوکردنی میزڵدان.
دەبێتە هۆی دروستبونی ئازار لەبەشی خوارەوەی سک، ئازار لەکاتی میزکردندا، میزەچڕکێ، هەندێک جار میزی خوێناوی.
+ هەستیاری وبەڕەحمی(Emotie)، دڵەڕاوکێ و تەهلوکە.
+ سوڕی مانگانە.
دەبێتە هۆی پێچهاتن بە بەشی خوارەوەی ناوسک، هەندێک جاریش پشت ئێشە.
+ داودەرمان.
هەندێک دەرمان ماکی هەیە، وەکو ئازاری ناوسک و دڵتێکهەڵهاتن.
+ هەندێک جاریش ئازاریی ناوسک بەهۆی هەوکردنی ڕیخۆڵەکوێرە و بەردی زراوەوە ئەبێ.

# لەکاتی سک ئێشەدا ئەتوانی چی بۆ خۆت بکەیت؟
ئازاری سک بۆ خۆی لە چەند ڕۆژێک دا نامێنێ.
ئەگەر بە پێویستت نەزانی تەلەفۆن بۆ دکتۆر بکەیت، هەوڵ بدە ئەم ڕێنماییانە جێ بەجێ بکە:
+ لە کاتێکی دیاریکراودا نانبخۆ. پەلەمەکە و لەسەر خۆ بیخۆ. پاروی بچوک بکە و باش بیجوو.
+ تەندروستبخۆ. خواردنی چەورنا و ریشاڵدار (الیاف)
+ ڕۆژانە دوو لیتر لە چا و ئاو بخۆرەوە. باشترە مەشروب، خواردنەوە غازی و قاوە نەخۆێتەوە.
+ جوڵەی زۆر بکە. پیاسەکردن، پاسکیل سواری و وەرزش بکە.
ئەوانەی سەرەوە یارمەتی ئەوەت ئەدات قەبز نەبی و ئازاری گەدەت نەبێ.

# ئەگەر سوڕی مانگانەت هەبوو:
- پشوبدە و سترێس کەم بکەرەوە.
- جەوەنەی ئاوی گەرم بخەرە سەر بەشی خوارەوەی ناوسک، یان دوشی گەرم بکە.

# کەی دەبێت پەیوەندی بە پزیشکەوە بکەیت؟
یەکسەر پەیوەندی بە پزیشکەوە بکە ئەگەر یەکێ یان زیاتر لەم نیشانانەت هەبو:
• خوێنت هەڵهێنایەوە؛
• ئەگەر دووگیان بویت؛
• ئەگەر پەڵەخوێن بە پیساییەکەتەوە بو؛
• ئەگەر پیساییەکەت ڕەش بو؛
• لەکاتی دڵتێکهەڵآتن دا، عارەقکردنەوە و هەستبکەی خەریکە ئەبورێیتەوە؛
• میزت بێ و بتەوێ بیکەی، بەڵام نەتوانی؛
• ئەگەر ئازاری ناوسک لەپەسا زیاتر بوو؛
• ئەگەر ئازارێکی زۆر لەبەشی سەرەوەی سکتا هەبو، هەراسان بی و نەتوانی دانیشی. 
لەوانەیە بۆنمونە هەوکردنی ڕیخۆڵەکوێرەت هەبێ، یان خوین بەربون، یان بەردی زراو.

# تەلەفۆن بۆ دکتۆر بکە و مەوعید بکە ئەگەر:
• (تا) لێهات؛
• ئەگەر لەدوای چەند ڕۆژێک هەر سک ئێشەت هەبو؛
• ئەگەر ئازارەکە لەبەشی خوارەوەی سک دا بو. لەگەڵ ئازار لەکاتی میزکردن دا، یان زۆر میزبکەی.
• پشکنینی میز بکە، رەنگە هەوکردنی میزڵدان بێ.

سەرچاوە:ماڵپەڕی  Thuisarts.nl

ئەگەر زانیت سود بەخشە، بۆ خزم و کەسوکار و هاوڕیکانتی بنێرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن