858 کوردستان

زانكۆیه‌كی دیكه‌ پشوی سه‌ری ساڵی درێژكرده‌وه‌

08:23 - 29/12/2021

زه‌مه‌ن_راپه‌ڕین


ئەنجومەنی زانکۆی راپەرین رایگەیاند، پشووى خوێندن بۆ ماوەى چوار رۆژى دیکە درێژدەکرێتەوە، ئەوەش بەهۆى  کارکردنی بەردەوام لەبەشەناوخۆییەکانی زانکۆ.  


بەپێی راگەیەنراوێکى ئەنجومەنەکە، دەوامی خوێندنی بەیانیان لە رۆژی ٢/ ١ / ٢٠٢٢ تاوەکو ٦/ ١ / ٢٠٢٢ رابگیرێت و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەو ماوەیە دوادەخرێن و لەرۆژی شەممە رۆژی ٨/ ١ / ٢٠٢٢ دەست بەدەوامی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەکرێتەوە، رۆژی شەممە ٨/ ١/ ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان دەبێت.  

پێشتریش زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، چوار رۆژی دیكه‌، پشووی سه‌ری ساڵی درێژكرده‌وه‌.

دەقى راگەیەنراوەکه‌ی ئەنجومەنی زانکۆی راپەرین: 

ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، خوێندكاران و مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە كە بەھۆی کارکردنی بەردەوام لەبەشەناوخۆییەکانی زانکۆمان لەلایەن تیمێکی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر راسپاردەی بەرێز بافڵ جەلال تاڵەبانی بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەو دابینکردنی پێداویستیەکانیان ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریدا:  

یەکەم : دەوامی خوێندنی بەیانیان لە رۆژی ٢/ ١ / ٢٠٢٢ تاوەکو ٦/ ١ / ٢٠٢٢ رابگیرێت و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەو ماوەیە دوادەخرێن و لەرۆژی شەممە رۆژی ٨/ ١ / ٢٠٢٢ دەست بەدەوامی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەکرێتەوە.  

دووەم : لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکان خشتەی تاقیکردنەوەکان رێکدەخەنەوە بەجۆرێک کە رۆژی شەممە ٨/ ١/ ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان بێت بەگوێرەی تایبەتمەندی کۆلێژەکان .  

سێیەم: ئەم بڕیارانە خوێندنی ئێواران ناگرێتەوە بەلکو تەنھا رەچاوی ھاوکاریکردنی ئەو خوێندکارانە دەکرێت کە نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەکانن لەلایەن بەشەکانەوە.  

ئەنجومەنی زانکۆی راپەرین  

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن