دادگای فیدراڵی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند كرد
04:43 - 27/12/2021
"زەمەن"
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، دوای
ره‌تكردنه‌وه‌ی تانه‌ی لایه‌نه‌كان، ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسندکرد.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی دادگاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند: دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی په‌سه‌ند كرد.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئەمڕۆ دووشەممە، 27-12-2021، دادگا بڕیاری ژمارە 175/فیدڕاڵی دەرکرد کە تایبەت بوو بە پەسه‌ندکردنی ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردن و ناوی 329 پەرلەمانتاریشی تێدا هاوپێچ کرابوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە میانى
کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بڕیاریدا
ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ھەڵنەوەشێنرێتەوە و سەرجەم داواکارییەکانیش لەو بارەوە رەتکراونەتەوە.
بەشێک لە سکاڵاکان بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردن، لەلایەن هاوپەیمانیی
فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری تۆمارکرابوون و داوای کردبوو دەنگی تەواوی وێستگەکان
بە دەست بژمێردرێتەوە یاخود جارێکی دیکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دووبارە بکرێتەوە.
داواکەی هاوپەیمانیی فەتح
دوای ئەوە هات ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندرا و 18
کورسییان بەدەستهێنا؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر هاوپەیمانییەکە 47 کورسیی پەرلەمانیی
هەبوو.