550 عیراق

دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەى ئەنجامى هەڵبژاردنەوەکانەوە بڕیاریدا

01:59 - 27/12/2021

زەمەن_بەغدا


دادگای فیدراڵی عێراق، بڕیاریدا سەرجەم ئەو داواکارییانەی لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پێشکەش کرابوون رەتبکاتەوە.



ئەمڕۆ دووشەممە، لە میانى کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بڕیاریدا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ھەڵنەوەشێنرێتەوە و سەرجەم داواکارییەکانیش لەو بارەوە رەتکراونەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەنجومەنی دادوەری تاکە دەسەڵات بتوانێت کێشەکانی پەیوەست بە ھەڵبژاردنەوە چارەسەر بکات.

 

بەشێک لە سکاڵاکان بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردن، لەلایەن هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری تۆمارکرابوون و داوای کردبوو دەنگی تەواوی وێستگەکان بە دەست بژمێردرێتەوە یاخود جارێکی دیکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دووبارە بکرێتەوە.

داواکەی هاوپەیمانیی فەتح دوای ئەوە هات ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندرا و 18 کورسییان بەدەستهێنا؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر هاوپەیمانییەکە 47 کورسیی پەرلەمانیی هەبوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن