ئاسایشی سلێمانی: ھیچ کەس لەسەروی یاساوە نیە
05:13 - 26/12/2021
"زه‌مه‌ن"
نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای
سلێمانی، سه‌ردانی ئه‌و خوێندنگه‌یه ده‌كه‌ن كه تێیدا هێرشكرایه سه‌ر باوك و
كوڕێك.
دوێنێ شه‌ممه، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی
پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی خوێندنگه‌ی ( العالمیة المتحدة )ی كرد‌و ئه‌مرۆ
له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:پاش كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایان و ستافی ئیداره‌ی
خوێندنگه‌كه به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی فیدراڵ و
كه‌سوكاری خوێندكاران" به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی
پارێزگای سلێمانییه‌وه پشتیوانیمان بۆ ده‌ربڕین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان به ڕێگه‌ی
یاسایی و دڵنیامان كردنه‌وه كه سلێمانی شاری پێكه‌وه ژیانه و لێره هیچ كه‌س
له سه‌رو یاساوه نییه" .
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، چەند
کەسێک لە قوتابخانەیه‌كی عه‌ره‌بی شاری سلێمانی بە جلوبەرگی سەربازییەوە لە
خوێندکارێک و باوکیان دا، دواتریش ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و
کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.