مريەم لە سلێمانى چارەسەرى بۆ دەکرێت
10:36 - 26/12/2021
زەمەن_سلێمانى
مه‌ریه‌م، ئه‌و
كچه خوێندكاره‌ی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا دوای ئه‌وه‌ی ره‌تیكرده‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ
گه‌نجێكدا بكات، ئه‌و گه‌نجه تێزابی پێداكرد، له‌ئێستادا له شاری سلێمانیه و
جوانكاری و چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
میدیا
عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، مەریەم و خێزانەکەی بە یاوەری ژنە راگەیاندکار رەفیف
حافز و هاوسەرەکەی، هونەرمەند، مورتەزا حنیس، بۆ وەرگرتنی چارەسەر هاتوونەتە شاری
سلێمانی.
بە گوێرەى
هەواڵى میدیا عێراقییەکان، پرۆسەی چاکبوونەوەی مەریەم، نزیکی ساڵێك بۆ 2 ساڵی دەوێت.
مریەم سەرەتا نەشتەرگەری
بۆ چاوەکانی دەکرێت و پاشان بۆ لێوی دواتر بۆ لووتی دەکرێت، چارەسەرەکان چاندنەوەی
قژ و گوێ لەخۆدەگرێت، لەم نەشتەرگەریانەشدا زیاتر لە پزیشکێک چاودێری دۆخەکە دەکەن،
پزیشکەکان بەڵێنی ئەوەشیان داوە کە 90% روخساری وەک خۆی لێدێتەوە.
ئەوە لە
کاتێکدایە، زۆرێک کۆمەک و بەخشینیان گەیاندووەتە خێزانی مەریەم و هەندێکیش لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکاندا کەمپەینی هاوکارییان بۆ راگەیاندووە، کۆکردنەوەی پارە بۆ چارەسەری
مەریەم هێندە رۆیشتووە کە چەند کەسایەتیەکی میدیاکاری دەرەوەی عێراقیشی گرتۆتەوە.
رووداوی
سووتاندنی روخساری كچێك له به‌غدا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
درووستكرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كوڕێكه‌وه تێزاب به ده‌موچاویدا ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه
روخساری ده‌شێوێت، پێشتر كوڕه‌كه داوای پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری له كچه‌كه
كردووه، ئه‌ویش ره‌تیكردبووه‌وه.