ئەمڕۆ فیستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی ئەدەبی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
09:52 - 26/12/2021
كولتوری زه‌مه‌ن - سلێمانی
بەڕێوبەرایەتی
گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لەژێر ناونیشانی " رێژنە بارانی وشە لەیادەوەری
دنیادا دەمانژێنێتەوە"، ئەمڕۆ یەكەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەبی رێكدەخات.
لەسەروبەری ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانی وەک دیارییەکی
شیاو و لەبار ، وەزارەتی ڕۆشنبیری یەکەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەب لەم شارە بەرێوە دەبات، سازدانی فیستیڤاڵێکی لەم چەشنە لە ئاخێزگای ئەدەب و هونەری کوردی‌دا و بە ڕەچاوکردنی
ناز ناوی شاری داهێنەر کە یونسکۆ وەک نازناوێکی پڕ بە پێست بە سلێمانی بەخشیوە ئاوڕدانەوەیەکی جیدییە لە گەورەترین و پڕبایەخترین میراتی مەعریفی
و ئەدەبیی ئەم شارە هەردەم زیندووە، شارێک کە لەسەر بنەمای ئەدەبی
گۆران و رێچکە فیکری و فەلسەفییەکانی توانی
پانتایی ئەدەبی کوردی بەرفراوانتر و دەوڵەمەنتر بکات و فیکر و فەلسەفەی ئاینیی لە چوارچێوەی عیرفان و تەریقەت و تەسەوفی" قادری و نەقشبندی" سەرو ناوچەیی بکات و سنوورە دەستکردەکان تێپەرێنێت ! ئەم تەحەدایە و ئەم پێشەوەچوونە هەر بەوەشەوە نەوەستاوە ! بەڵکو سلێمانی بەڕۆحێکی هونەردۆستانە و بەبیرێکی هونەر پەروەرانەوە
بۆتە کانگای هونەر و برەودان بە هونەری کوردی بە هەموو بەشەکانییەوە! ئەوانەی لەم
ڕاستییە تێنەگەیشتوون و نایانەوێ تێبگن زۆر
جار لەملاو لەواوە پرسیاری ئەوە دەکەن بۆ سلێمانی ! دەبێ بڵێین لەبەر ئەوەی :
سلێمانی ئاخێزگا
و میراتگری:
- سەرچاوەی ئەدەبی
گۆران و شوێنی لەدایکبوونی ڕەوتی نوێێ ئەدەبی کوردییە
-سێکوچکەی ئەدەبی کوردی واتە نالی و سالم و کوردی هەر لەم شارە و دەوربەریدا سەوز و گەش بوون
-شاری پیرە مێرد و ئاورگای بەرزڕاگرتنی نەورۆزی کوردە.
- خاوەنی یه‌كه‌م چاپخانه‌یە له
كوردستان
- یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی
كوردی له‌م شارە بەچاپ گەیشت
- یه‌كه‌م چەخماخەی خوێندن به زمانی كوردی هەر لەم شارە لێدرا
- داینەمۆی یه‌كه‌م سروودی كوردی هه‌ر له سلێمانی بووه
- یه‌كه‌م مه‌كته‌ب
كه هه‌ولی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ده‌دا به ناوی
( زانستی كوردان
) هه‌ر له سلێمانی بووه
- بزووتنه‌وه‌ی
شانۆیی بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ر له سلێمانی سه‌ری هه‌لداوه
- سەرچۆپی داهێنان و نوێگەری لە شێعری نوێێ
و چیرۆک و ڕۆمان بووە
- یه‌كه‌م راپه‌رین
دژی داگیركه‌ر هه‌ر له سلێمانی بووه له سه‌رده‌می شێخی نه‌مردا
- یه‌كه‌م مه‌لیكی
كوردستان هه‌ر له‌م شارە سەری هەڵهێنا
- پێشەنگی خەبات و
سەرهەڵدان بووە لەدژی دەسەڵاتی مەلیکی
- یه‌كه‌م رێكخراوی سیاسی و نه‌هێنی هه‌ر له سلێمانی
بووه
- یه‌كه‌م
قوتابخانه‌ی (روشدیه‌ی عه‌سكه‌ری) له 1892 هه‌ر له سلێمانی دا كرایه‌وه .
- یه‌كه‌م
قوتابخانه‌ی كچان هه‌ر له‌م شارە بونیات
نراوە
- مەکۆی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکان بووە
-هەر ئەم شارە و دەوروبەری بوون مەشغەڵی ڕاپەرینیان هەڵکرد
ئەمە و دەیان نموونەیتر سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە سلێمانی باشترین و شیاوترین خانەخوێ بێت بۆ لە
ئامێزگرتنی کۆڕ و کۆبوونەوە و فیستیڤاڵی لەم چەشنه .
د.موحسین ئه‌دیب،
به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر، به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند؛ كه جۆری
فیستیڤاڵه‌كه؛ فیستیڤاڵی گرنگە‌و ماوەی سێ
رۆژ دەخایەنێت و لە هەر چوار پارچەی كوردستان و ئەوروپاوە ئەدیب و نووسەران بەشدارن.
ئه‌دیب، ئه‌وه‌شی
خسته روو كه هەوڵیان داوە هاوسەنگی لەنێوان تەمەن و رەگەز و شارەكان دروست بكەن،
له‌و رووه‌وه وتی" كوردەكانی ئەوروپا و ئەو ئەوروپییانەش بەشدارن كە فێری
كوردی بوون و خزمەتی بواری ئەدەبی كوردیان كردووە."
لەفیستیڤاڵەكەدا
چەند دیدارێكی ئەدەبی بۆ شیعر‌و رۆمان و شانۆ‌و چیرۆك و لێكۆڵێنەوەی گشتی بەڕێوەدەچێت
و فیستیڤاڵەكە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و لەبەرواری 26-27-28/ 12/2021 لەسەعات 10ی
پێش نیوەڕۆو تاوه‌ك و 02:30 دوانیوەڕۆ لەتەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت.