سەدر وادەیەکى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت دیارى کرد
09:20 - 26/12/2021
زەمەن_عێراق
رێبەری رەوتی سەدر،
مۆڵەتی 45 رۆژی داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، بۆ پێکهێنانی حکومەت.
بەها ئەعرەجی، جێگری
پێشووتری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد، موقتەدا
سەدر، رێبەری رەوتی سەدر مۆڵەتی 45 رۆژی داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بۆ پێکهێنانی
حکومەتی نوێ، بەپێچەوانەوە، رەوتەکەى هەنگاوى پێکهێنانى حکومەت دەنێت.
لەبارەی کۆبوونەوەی
دووەمی نێوان رێبەری رەوتی سەدر و سەرکردەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە
لە نەجەف، ئەعرەجی دەڵێت، "سەدر رەتیکردووەتەوە پێشوازی لە هادی عامری سەرۆکی
هاوپەیمانی فەتح بکات".
رۆژى 2ی ئەم
مانگە موقتەدا سەدر لە ماڵی هادی عامری لە بەغدا لەگەڵ لایەنە شیعییە نارازییەکان
کۆبووەوە، لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەت کۆبوونەوە.