589 کوردستان

تەرمی 16 کۆچبەر گەیشتەوە هەولێر

09:08 - 26/12/2021

زەمەن_هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی 16 کۆچبەر لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، تەرمی ١٦ کۆچبەری کورد کە مانگی رابردوو لە نۆکەندی ئینگلیزی گیانیان لەدەستدا گەیشتنەوە هەرێمى کوردستان و لەو ١٦ تەرمە، تەرمی هەشت کەسیان کە خەڵکی قەزای رانیە و قەڵادزێن گەیشتەوە ئیدارەى راپەڕین و لەلایەن کەسوکاریانەوە پێشوازی لە تەرمەکانیان کرا و بریارە هەر ئەمڕۆ بە خاک بسپێردرێن.

ئەو کۆچبەرانە مانگی رابردوو بەهۆی تێکشکانی یەختێک لە کەناڵی ئاوی ئینگلیز لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنکان.

رۆژى 24/11/2021، یەختێک لە کەناڵی ئاوی ئینگلیز لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا نقومی ئاو بوو، بەو هۆیەوە 16 ژمارەیەک کۆچبەر خنکان لەنێویاندا 16 کۆچبەر کورد بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن