شاڵاو كۆسرەت داوای جێگری بافڵ تاڵەبانی دەكات
09:11 - 25/12/2021
"زەمەن"
له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه حزبیه‌كانی ناو یه‌كێتیدا، پێشنیار كراوه بۆ شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ بكرێته بەرپرسی دەزگای ئاسایشی گشتی هەرێمی كوردستان. بەڵام ئەو چاوی لە پۆستێكی دیكەیە.
"زه‌مه‌ن" زانیویه‌تی، رێككه‌وتنی سه‌ره‌تای كراوه له‌نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و كوڕانی كۆسره‌ت ره‌سوڵدا بۆ ئه‌وه ی شاڵاو كۆسره‌ت ببێته بەرپرسی دەزگای ئاسایشی گشتی هەرێم و جێگه‌ی خەسرەو گوڵ محەمەد بگرێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی، كوڕانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ داوای پۆستی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیان كردوه ئه‌گه‌ر بافڵ تاڵه‌بانی بوو به سكرتێر، به‌ڵام ئه‌م داواكارییه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا ئه‌و پۆسته‌یان بۆ پێشنیار كراوه.
"زه‌مه‌ن" زانیویه‌تی، كوڕانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ به مه‌رجێك به‌مه رازی بوون، ئه‌گه‌ر هاتوو دوو جێگر بۆ بافڵ تاڵه‌بانی دانران، ئه‌وا ئه‌وا پۆستی جێگری یه‌كه‌م به‌وان بدرێت.