"بە هەشت بۆ 10 کەس لێیانداین"
07:21 - 25/12/2021
زهمهن
ئهو
باوك و كوڕهی چوارشەممەی رابردوو، لهناو
قوتابخانهیهكدا هێرشیان كرایهسهر، دهڵێن ئهو كهسانهی هیرشیان كرده سهریان
بۆ كوشتنیان هاتبوون و به ههشت بۆ 10 كهس لێیانداون.
چوارشهممهی رابردوو، چەند
کەسێک لە قوتابخانەیهكی عهرهبی شاری سلێمانی بە جلوبەرگی سەربازییەوە لە
خوێندکارێک و باوکیان دا، دواتریش ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و
کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
فوئاد ئەحمەد ناوی ئەو پیاوهیه
هێرشکرایە سەری، ئهمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی له وردهكاری كیشهكه
كرد.
وتی: رۆژێک پێش رووداوەکە
کوڕەکەی من لەگەڵ کوڕی ئەو ژنە تووشی شەڕ هاتبوون، منیش نەمویست کێشەکە گەورەتر
بێت بۆیە رۆژی دواتر چووینە قوتابخانەکە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکە بکەین، لەگەڵ
بەڕێوەبەری قوتابخانە و یاریدەرێکی دانیشتین، لەگەڵ دایکی کوڕەکە قسەمکرد و پێم وت،
نابێت لە منداڵەکەی من بدرێت، ئەو ژنە وتی، بە رێگەی چەتەیی یان عەشایەری چۆنت
دەوێت چارەسەری دەکەین.
ئهو هاوڵاتیه باسیلهوهشكرد،
لەو کاتە پێیان راگەیاندووه کە یەکێک لە قوتابیانی قوتابخانەکە تووشی فێ بووە،
بۆیە چووه بردویهتی بۆ نەخۆشخانە، دواتر بەڕێوەبەرەکە تەلەفۆنی بۆ کردوه و
داوای كردووه بگهرێتهوه قوتابخانهكه تا کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.
فوئاد ئەحمەد، وتی: کاتێک
چوومهوە قوتابخانە بینیم دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی لەوێ بوون، یەکسەر چوومە ئیدارە و
ببینیم چوار کەس دانیشتوون، پێم وتن فەرموون بەڕێز، یەکێکیان وتی من بەرپرسێکی
ئاسایشم، منیش وتم فەرموون، چونکە کەمێک لە کوردی تێدەگەیشتم هەستم کرد جنێوم
پێدەدات، دوای کەمێک قسە و گفتوگۆ ویستم بچمە دەرەوە بۆ ئەوەی کێشەکە گەورەتر
نەبێت، بەڵام کە هەستام یەکسەر لێیاندام..
وتیشی: کاتێک چوومە
دەرەوە چەند چەکدارێکی دیکەش لەوێ بوون، لە دەرەوەش بە چەک هێرشیانکردە سەرم و
زۆریان لێدام، بە هەشت بۆ 10 کەس لە من و کوڕەکەمیاندا بەو هۆیەوە دەستم، پشت
و شانەکانم ئازاری زۆریان پێگەیشت.
دوێنێ
ههینی لە رونكردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: ھێزەكانی ئاسایشی سلێمانی ئەو چەكدارانەی ھێرشیان كردە
سەر خوێندكارێك و باوكی دەستگیر كرد دەستبەجێ دەستمان كرد بە لێكۆڵینەوە و بە
دواداچوون پاش دەستنیشان كردنی تۆمەتبارەكان لەلایەن ھێزەكانی ئاسایشی سلێمانیەوە
دەستگیركران.
له رونكردنهوهیهكیشدا بنهماڵهی ئهو چهكدارهی لهباوكی خوێندكارهكهو كوڕهكهیاندا ئاشكرایدهكهن كه دوا بە دوای کێشەکە بە مەبەستی ڕەچاوکردنی یاساو سەروەریی یاسا دەست بەجێ توانا خۆیی ڕادەستی یاسا کردووە بۆ ئەوەی یاسا سەروەربێت.