هاتوچۆ دوا هۆشداری دهدات به شۆفێرانی ماتۆڕسکیل
04:05 - 25/12/2021
"زهمهن"
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگهیاند: ماوەیەکە دیاردەی
رۆشتن بە پێچەوانەی شەقام لەلایەن هەندێک لە شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەوە بەدیدەکرێت کە
ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی هاتووچۆیە و مەترسی دروست بوونی رووداوەکانی هاتووچۆ
زیاد دەکات.
هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکات کە خۆیان لەم
جۆرە سەرپێچییە بە دوور بگرن، دهڵێت: هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل ئەم سەرپێچییە ئەنجام
بدات لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت و رەوانەی
گەراجی دەست بەسەرداگرتن دەکرێت.
هەروەها داواکاره لە هاوڵاتیان لەئەگەری هەبوونی حاڵەتی لەو
شێوەیە پەیوەندی بە ژمارە (۱۸۸) ی کۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانییەوە
بکەن بەمەبەستی ناردنی مەفرەزە و لێپێچینەوە لە شۆفێرانی سەرپێچیکار.