ژمارهی قوربانیانی بهلهمهكهی ئیجه بهرزبوهوه
02:57 - 25/12/2021
"زهمهن"
بۆ سێیەمین جار له ماوهی ههفتهیهكدا،
كارهساتی خنكانی كۆچبهران له دهریای ئیجه روویدا و شانزە کۆچبەری دیكه لە
دەریای ئیجەدا بوونه قوربانی.
شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای
لوتکە لە وڵاتی یۆنان، ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 24/12/2021 و لە
ڕووداوێکی نەخوازراودا بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی (پـــارۆس) تێک دەشکێت.
نوێنەری دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند:
لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنان ٦٣ کۆچبەر ڕزگار دەکرێن و تەرمی ١٦کۆچبەر دیکەش
لەم ڕووداوەدا دەدۆزرێتەوە بەوتەی ڕزگاربووی ڕووداوەکە زیاتر لە ٥ کۆچبەر بێسەروشوێن
دەبن. تا ئێستا گەڕان و ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن بەردەوامە.
لەماوەی یەک هەفتەدا ئەمە سێیەمین
ڕووداوی ژێر ئاوکەتنی بەلەمی کۆچبەرانە لە دەریای ئیجەدا ڕوودەدات، ئاماری قوربانی
و بیسەروشوێن بووەکان لە هەڵکشاندان.