دوو په‌یام له سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ته‌وه
11:45 - 25/12/2021
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت، بەبۆنەی جه‌ژنی له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سيحه‌وه
له‌دوو په‌یامدا وێڕای پیرۆزبایی له مه‌سیحیه‌كان، جه‌خت له پێكه‌وه ژیانی
پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هه‌رێمى كوردستاندا هاتووە "جه‌ژنی له‌دايكبوونى
حه‌زره‌تى عيساى مه‌سيح سڵاوى خواى لێبێت له هه‌موو خوشک و برايانى مه‌سيحى له
هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ته‌واوى جيهان پيرۆز ده‌كه‌م".
نێچیرڤان بارزانی هيوای خواستووە ئه‌م جه‌ژنه به خێر و خۆشى بۆ
ته‌واوى مرۆڤايه‌تیى بگه‌ڕێته‌وه و ئاشتى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان نووسیوویەتی "خۆشحاڵين كه هه‌موومان
پێكه‌وه له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاووڵاتيیانى مه‌سيحيماندا ئه‌م جه‌ژنه ده‌گێڕين".
نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی داوەتە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان كه
هه‌رێمى كوردستان وه‌ک هه‌ميشه به لا‌نكه و سه‌رزه‌مينى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن
و لێبورده‌يى ده‌مێنێته‌وه و به‌هاكانى مرۆڤايه‌تى هه‌موومان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه.
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی هه‌رێمى كوردستاندا هاتووە
"كريسمس له هه‌موو لايه‌ک پيرۆز بێت، هیوادارم جه‌ژن و بۆنه‌کانی داهاتوومان
له دۆخێکی باشتردا و دوور له په‌تا و ناخۆشی بێنه‌وه".
له‌لایه‌كی تره‌وه لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی
کوردستاندا هاتووە "بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای
لێبێت)، پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
ئومێدەوارم رۆژانی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن".
مەسرور بارزانی
راشیگەیاندووە لەم بۆنە پیرۆزەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە
بەردەوام دەبێت لە سەر پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و
پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان