ئاگادارییه‌ك له په‌روه‌رده‌وه له‌باره‌ی رۆژانی پشوو
10:46 - 24/12/2021
زه‌مه‌ن_ده‌ربه‌ندیخان
پەروەردەی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لە کاتی پشووی سەری ساڵدا خوێندنی زیادە و هەر چالاکییەک کە لەلایەن
خوێندنگاکانەوە رێکبخرێت و خوێندکاران بگەڕێنرێنەوە بۆ خوێندنگەکان رێگەپێدراو
نییە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەروەردەی دەربەندیخان له راگه‌یه‌نراوێكدا
ده‌ڵێت، ئاگاداری
سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکەینەوە، رۆژانی دیاریکراوی پشووی سەری ساڵی زاینی
٢٥ی١٢ی ٢٠٢١ بۆ ٢ی١ی٢٠٢٢، هیچ ناوەندێکی خوێندن رێگە پێدراو نیە بەناوی خوێندنی
زیادە (ئیزافی) یان هەر جۆرە چالاکیەک خوێندکار بگەڕێنێتەوە بۆ خوێندنگاکان.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، کۆتا رۆژی دەوام لە چ بابەتێک خوێندن وەستاوە پاش بەرواری
دیاریکراو کە دەوام دەستی پێکردەوە لەوێوە دەست پێدەکەنەوە.