یاسین خدر: ناکرێ چیتر چێژی باران بۆ ئەوان و لافاو بۆ ئێمە بێت
06:59 - 24/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
په‌رله‌مانتارێكی
گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ره‌خنه له حوكمداری له هه‌رێم ده‌گرێت و ناکرێ
چیتر چێژی باران بۆ ئەوان و لافاو بۆ ئێمە بێت.
یاساین
خدر ئه‌ندامی په‌رله‌مانیه كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له نوسینێكدا بڵاویكرده‌وه،
زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەخوار هێڵی هەژارین، ئەمەش پشتبەست بەوەی کە
حکومەتی هەرێم تەنها پشت بە داهاتی هەڕاجکراوی نەوت دەبەستێ. چونکە
هەرێمی کوردستان نەوڵاتێکی پیشەسازیە، نە بازرگانیە، نەکشتوکاڵیە، هیچ نیە تەنها
بەکاربەرە.
یاسین
خدر ده‌ڵێت،باشوری کوردستان بوەتە هەرێمێکی ستەمکار، دەسەڵاتداری یەکەم سەرەوەی
هەرەمەکەی گرتوە کە کەمینەیەکی زۆر کەمن، چینی دواتر چینی مەسئولینن، دواتر هێزی چەکدار، چینی خوارەوە کە چینی هاوڵاتیە و
خوارەوەی ئەم هەرەمە پێکدێنێت و قورسایی ئەم وڵاتە کەوتوەتە سەرشانیان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی
گۆڕان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، شۆڕشی چاکسازی پێویستیەکی هەنوکەیەو بەپەلەیە، ئەوەی
ئێستا پێویستە خەڵکی بەگشتی یەکبگرن و هەوڵی چاککردنی سیستەمی حکومی وڵات بکەن.
باس له‌وه‌شده‌كات،
هەموو ئەو دەوڵەتانەی ئێستا دەوڵەتی پێشکەوتون لەهەموو ڕویەکەوە بەم قۆناغەدا
تێپەڕیون، بۆیە پێویستە خەڵکی کوردستانیش ئەم قۆناغە تێپەڕێنێت.
ده‌شڵێت،
ناکرێت چیتر چێژی باران بۆئەوان و لافاو بۆئێمە، شەپۆلی
دەستکردی هاوینەهەوارەکان بۆ ئەوان و شەپۆلی ئیجەش بۆ ئێمە، ئاگردانی جوانی نێو باڵەخانەکان
بۆئەوان و تەنەکەی پڕ خەڵۆزیش بۆ ئێمە. بۆیە با ئەم قۆناغە تێپەڕێنین.