زانیاری لهبارهی ئهو یهختهی شهوی رابردوو له ئیجهدا ژێر ئاو كهوت ئاشكرا دهبێت
04:50 - 24/12/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
دهزگای لوتكه رایگهیاند، درهنگانی شهوی
رابردوو، یەختێکی دیکەی کۆچبەران لە ئیجەدا ژێر ئاو كهوت و چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
دهزگای لوتكه بۆ كاروباری پهنابهران له راگهیهنراوێكدا
بڵاویكردهوه، درەنگانێکی شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣/١٢/٢٠٢١، بەداخەوە لە ڕووداوێکی
دیکەی دڵتەزێن لە کەناراوەکانی یۆنان لە نزیک دوورگەی (ئاناتیکیثیرا) کە دوورگەیەکی
بەردەڵانە و دەکەوێتە نێوان دوورگەکانی (خانیا و کەڵەماتە)ی وڵاتی یۆنان بەلەمێکی
کۆچبەران نقوم بوو.
شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی
یۆنان لەگەڵ باڵیۆزخانەی عیراق ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە 90 لە کۆچبەرەکان ڕزگارکراون
و تەرمی چوار کۆچبەریش دۆزراوەتەوە و ژمارەیەکی دیکە بێسەروشوێنن.
شێخ حسێن حەمەساڵح وتیشی، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و
بای قورسی ناوچەکە نەتواندراوە کۆچبەرەکان لە دوورگەی (ئاناتیکیثیرا) بگوازنەوە.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن پاسەوانی کەناراوەکان بەردەوامە بۆ هەوڵدان
و دۆزینەوەی هەر کۆچبەرێکی ونبوو لەو یەختەدا.