بڕیار دەرچوو.. هەر فەرمانبەرێک تا 10 ڕۆژی تر ڤاكسین وەرنەگرێت دەردەكرێت
11:42 - 20/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتی دادی
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەفەرمانێكی فەرمی ئاگاداری فەرمانبەرانی دەكاتەوە هەر
فەرمانبەرێكی تا یەكی كانوونی دووەم ڤاكسینی وەرنەگرتبێت، لە دەوام دوور دەخرێتەوە.
بەپێی ئەو
گشتاندنەی كە واژووی فرسەت ئەحمەد وەزیری دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە،
تێیدا هاتووە، هەر فەرمانبەرێك لەهەر پلە و پۆستێك بێت، ئەگەر تا یەكی كانوونی دووەم ڤاكسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێ پابەند بێت بەدەوامی فەرمی.
باس لەوەش كراوە،
لە دوای یەكی كانوونی دووەم (١٠ رۆژى تر)، هیچ هاووڵاتییەك ناتوانێ سەردانی فەرمانگەكان
بكات بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەكانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاكسین، هەروەها لە كاتی جێبەجێ
نەكردنی ئەم گشتاندنە، سەرۆك و بەرپرسی فەرمانگە رووبەڕووی لێپێچینەوە دەبن.