ته‌قه‌كه‌ره‌كانی یانه شه‌وانه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركران
06:22 - 19/12/2021
"زه‌مه‌ن"
پۆلیسی
سلێمانی رایگه‌یاند: بەتۆمەتی
تەقەکردن و بریندارکردنی سێ کەس، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات سێ تۆمەتباریان
دەستگیرکرد.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پاش ئاگادار کردنەوەی ھێزەکانی پۆلیس لەڕووداوێکی
تەقەکردن و برینداربونی سێ کەس لەیانەیەکی شەوانەدا، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی
پۆلیسی کوردسات گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر،
توانرا ھەرسێ تەقەکەرەکە دەستگیربکەن.
لەئێستادا ھەرسێ تۆمەتبار (چ، ج، م)
و (ر، ج، م) و (ھ، ع، م) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەکانی (٤٠٥) و (٣١) لەیاسای
سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی
پۆلیس.