لە سلێمانى سێ کەس سوکایەتى بە مێردمنداڵێک دەکەن و ڤیدیۆکەى بڵاودەکەنەوە
01:16 - 19/12/2021
زەمەن_سلێمانى
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه
سوكایه‌تیان به‌مێردمنداڵێك كردبو، دواتر ڤیدیۆکەیان له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردبوه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەینراوێکدا
بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
كه سێ تۆمه‌تبار سوكایه‌تی به‌مێردمنداڵێك ده‌كه‌ن، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رای
ڕاسپارد كه ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچون بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی
تۆمه‌تباره‌كان ئه‌نجامبده‌ن.
ئاماژەى بەوەشکردووە، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا له‌ماوه‌یه‌كی
كه‌مدا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را بدۆزرێنه‌وه‌و
ده‌ستگیربكرێن.
دەشڵێت، له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ه، ر، س)، (ه، ئـ، ف)، (س، ص، ع) به‌بڕیاری
دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.