بڕیارێک لە وەزیرى ناوخۆوە بۆ خاوەنى ئۆتۆمبێلەکانى لافاوەکەى هەولێر
01:07 - 19/12/2021
زەمەن_هەولێر
هاتووچۆی هه‌ولێر رایگەیاند، بەبڕیارى وەزیرى ناوخۆ، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی
تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان زیانی به‌ركه‌وتووه، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی
هیچ تێچووییه‌ك بده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر
فه‌رمانی زاره‌كی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ، سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر،
ئه‌وانه‌ی زیانلێكه‌وتووی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێرن، ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر كه‌سێك
ساڵیانە یان مۆڵەتی شوفێری یان تابلۆکانی ئۆتۆمبێلەکەی بەهۆی لافاوەوە ونبووبێت یان
تێکچووبێت، قەرەبوو دەکرێنەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، زیانلێكه‌وتووه‌كان بەبێ ئەوەی هیچ تێچووییەک بده‌ن،
قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، بە مەرجێک لەکاتی سەردانیکردنی هاتووچۆ پشتگیرییەکی ناحیە،
یان قایمقامیەت، یان بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ خۆی بێنێت،
کە تییدا دیاری كرابێت کە زیانەکان بەهۆی لافاوەوە بووە.