631 کوردستان

پارێزگارى هەولێر قەبارەى زیانەکانى لافاوەکەى هەولێر ئاشکر دەکات

12:56 - 19/12/2021

زەمەن_هەولێر


پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، بەهۆى لافاوەکەى چەند رۆژى رابردوو، ١٥٣ شوێنى بازرگانى و ٤٠٢ خانو زیانیان بەرکەوتوە و قەبارەى زیانەکان بە ٢١ ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر قه‌باره‌ی زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ینیی رابردوی شاری هه‌ولێری راگه‌یاند و وتی بۆ رێزگرتن له‌ گیانی قوربانیان و زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ و شه‌هیدانی چه‌ند رۆژی رابردووی هێرشه‌كانی داعش، وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر هیچ بۆنه‌یه‌كی نابێت.

ئومێد خۆشناو وتی، لافاوه‌كه‌ی هه‌ینیی رابردوو ١٥ گوند و ناحیەی گرتوەتەوە، ١٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوەو تائێستا تەرمی دووانیان نەدۆزراونەتەوە.

وتیشى، به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ ئاو چوەتە دوو هەزار و ٥٠٩ ماڵ و زیانی بە کەلوپەلەکانیان گەیاندووە، ٤٠٢ خانوو و٨٦٧ ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە کە بەشێکیان حکومین، ١٥٣ شوێنى بارزگانیش زەرەرمەند بوون و کۆى قەبارەى زیانەکان بە ٢١ ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.

 

پارێزگاری هەولێر داواى لە حکومەتی عێراق کرد، بەهۆی ئەوەی کە قەبارەی زیانەکان زۆرە، لە بودجەی فریاکەوتن هاوکاریی هەولێر بکرێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن